هه‌شتى مارس، ڕۆژى جیهانیى ئافره‌تان له ته‌واوى ژنانى كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، له‌م ڕۆژه‌دا به ڕێز و حورمه‌ته‌وه یادى هه‌موو ئه‌و ئافره‌ته گیانفیدایانه‌ى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه به گیانێكى پێشمه‌رگانه‌وه به درێژاییى خه‌بات و تێكۆشانى گه‌له‌كه‌یان، به گیان و خوێن، قوربانییان بۆ ئازادى و پاراستن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وڵات داوه و ڕۆڵێكى كاریگه‌ریان له به‌ره‌وپێشبردنى هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا له كوردستان گێڕاوه و ده‌گێڕن.
سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانى پاكى ئه‌و ژنانه‌ى كوردستان داده‌نه‌وێنین كه له تێكۆشانى ئازادیى كوردستان، له ڕه‌شبگیرى و شاڵاوه ڕه‌شه‌كانى ئه‌نفال و هێرشه تیرۆرستییه‌كانى داعشدا شه‌هید بوون. هاوخه‌مى و هاده‌ردیى خۆشمان له‌گه‌ڵ دایكان، خوشكان، هاوسه‌ران و كچانى كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه ئازیزانیان، باوكان، برایان، هاوسه‌ران و كه‌سوكاریان له‌پێناو ئازادى و به‌رگریكردن له كوردستان گیانیان به‌خشى، هه‌روه‌ها دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه به هه‌موو توانایه‌ك له هه‌وڵى ئازادكردنى كچانى ئێزدیمان له ده‌ستى تیرۆرستان به‌رده‌وام ده‌بین.
له‌م یاده‌دا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داكۆكى له سیاسه‌ت و كارنامه‌ى خۆى بۆ دابینكردنى ته‌واوى مافه‌كانى ژنان و یه‌كسانى ده‌كاته‌وه و به هه‌موو هێز و تواناى خۆیه‌وه پشتگیرى له هه‌وڵ و تێكۆشانى ئافره‌تان بۆ گه‌یشتن به مافه ڕه‌واكانیان ده‌كات، هه‌روه‌ها كار ده‌كات و له هه‌وڵى به‌رده‌وامدا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ژنان له كوردستان ڕۆڵى زیاتر و كاراتریان له ته‌واوى جومگه‌كانى ژیاندا هه‌بێت، به ڕێز و پێزانینه‌وه له كارى هه‌موو ئه‌و خانم و كه‌سایه‌تى و ده‌زگا و ڕێكخراوانه‌ش ده‌ڕوانێت كه له‌پێناو مافه‌كانى ئافره‌تاندا كار ده‌كه‌ن و پشتگیری‌یان ده‌كات.
دووباره ڕۆژى جیهانیى ئافره‌تان پیرۆز ده‌كه‌ین، هیواى سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌رى بۆ ژنانى كوردستان و جیهان ده‌خوازین.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
8.3.2017