ژنانی سه‌ربه‌رز، ئافره‌تان، خانمان و خوشكانی ئازیز
رۆژی جیهانی ژنانتان پیرۆز بێت و هه‌موو رۆژێكتان جه‌ژنی سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌ده‌ستهێنانی ماف و داوا ره‌واكانتان بێت، كه داوای ئێمه‌شه
خۆشحاڵییه‌كی گه‌وره‌یه كه ئه‌مڕۆ به‌شداری ئه‌م بۆنه‌یه‌تان ده‌كه‌م، هه‌موو ساڵێك له‌م رۆژه‌دا هیوای كۆتایی هاتنی نه‌هامه‌تییه‌كانی ژن ده‌خوازین، به‌ڵام له‌دڵه‌وه هیواخوازم بتوانین خه‌م و ده‌رده‌سه‌ری ژنان له كوردستان كه‌مبكه‌ینه‌وه.
به‌هۆی خێزان و ئه‌و ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه تێیدا په‌روه‌رده بووم، به‌وپه‌ڕی قه‌ناعه‌ته‌وه بڕوام به‌وه هه‌یه كه ده‌بێت ژنانی كورد هاوشانی ژنانی وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان به خواست و مافه‌كانی خۆیان بگه‌ن، له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش خۆم به یه‌كێك له داكۆكیكاره‌كانی مافی ژنان ده‌زانم.
هه‌مووتان ده‌زانن ئه‌و رووداوانه‌ی له سێ ساڵی رابردوودا به‌هۆی شه‌ڕی نه‌گریسی داعشه‌وه به‌سه‌رماندا هات، برینی گه‌وره‌ی له دڵدا دروست كردین. یه‌كێك له برینه ساڕێژنهبووهكانیش ئه‌و كاره‌ساته بوو كه به‌سه‌ر كچ و خوشكه‌كانماندا هات له شه‌نگال، ئه‌م شه‌ڕه نه‌گریسه ئه‌گه‌ر دیوێكی كاره‌ساتباری بۆ ژنان و كچان له‌خۆگرتبێت، دیوه‌كه‌ی تری لوتكه‌ی شانازی و نه‌به‌ردی ژنانی پیشاندا، له هه‌رێمی كوردستان ژنان وانه‌ی نه‌به‌ردی و سه‌ربه‌رزیان فێری هه‌موومان كرد، ژنان به چه‌ك و ماڵ و وره‌ی به‌رزه‌وه پشتیوانی پێشمه‌رگه‌یان كرد‌و تا سه‌روه‌ری و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆماركرا.
كه پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌چووه به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ و سنگی ده‌نا به فیشه‌كه‌وه، دڵنیابوو ژنێك هه‌یه وه‌ك چیا له‌پشتی خه‌می منداڵه‌كانی ده‌خوات، دایكێك هه‌یه ده‌ست به دوعا هیوای به سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌خوازێت، خوشكێك هه‌یه وره‌و غیره‌تی سه‌ركه‌وتنی پێده‌به‌خشێت. ئه‌مه جگه له‌و ده‌یان و سه‌دان پێشمه‌رگه ژنه‌ی كه به‌شداربوون له شه‌ڕی پاراستنی نیشتیمانه‌كه‌یان و ئه‌مه‌ش به خوێن و كردار سه‌لمێندرا.
پێویست ناكات بیرتان بهێنمه‌وه كه ژنانی رۆژئاوا‌و باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چ داستانێكیان تۆمار كردووه‌و چه‌نده بوونه‌ته مایه‌ی سه‌ربه‌رزی و شانازی بۆ هه‌موومان. له هه‌موو بواره كارگێڕی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كاندا ژنانمان ده‌ستیان دابێته هه‌ر كارێك ئه‌گه‌ر هاوشانی پیاوان ئه‌ركه‌كانیان رانهپهڕاندبێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه له‌وان سه‌رمه‌شق و سه‌ركه‌وتووتر بوون.
ئه‌مانه نموونه‌ی ژنانی ئێمه‌ن، بۆیه هه‌موومانیان منه‌تبار كردووه كه به‌وپه‌ڕی تواناوه هاوشانی خۆیان بۆ مافه‌كانیان تێ‌بكۆشین و داكۆكی لێبكه‌ن.
له كوردستان، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا چه‌ند هه‌نگاوێكمان ئه‌نجامدا كه له پێناوی پاراستنی مافی ژن و ئافره‌ت بوو. وه‌ك گۆڕینی یاساكان و كردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و هۆبه‌ی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، سه‌ربای ئاماده‌كردنی چه‌ندین تیمی گه‌ڕۆك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون له كه‌یسه‌كانی ژنان، به‌تایبه‌تی دوای هاتنی به‌لێشاوی ئاواره‌كان، ئه‌وه‌ی دڵخۆشمان ده‌كات به‌م هۆیانه‌وه رێژه‌ی توندوتیژی له هه‌موو بواره جۆربه‌جۆره‌كاندا دژی ژنان كه‌میان كردووه، به‌راوردی ئاماری دوو ساڵی رابردووش شاهیدی ئه‌م راستیه‌ن.
له رابردوودا وتومانه‌و ئێستاش دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر كه‌سێك توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان بكات له سزای یاسایی ده‌ربازی نابێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێداگریمان كردووه له‌سه‌رئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارانی كه‌یسه‌كانی ژنان له‌لایه‌ن حزب و كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتووه‌وه داڵده نه‌درێن و هه‌موو ئه‌و لێبوردنانهشی كه ده‌رده‌چن تاوانبارانی دۆسێكانی ژنان نه‌گرێته‌وه‌و چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆسێیانه‌ش له چوارچێوه‌ی یاسادا بهێڵرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئێستا چاومان له‌سه‌ریه‌تی ئه‌وه‌یه بواری زیاتر بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی ژنان بڕه‌خسێت له ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا، ئه‌مه‌ش منه‌تی كه‌سی به‌سه‌ره‌وه نییه‌و ژنان خۆیان توانا‌و لێهاتووییان سه‌لماندووه. به‌ڵام دروستكردنی یه‌كسانی جه‌نده‌ر كارێك نیه كه ته‌نها له حكومه‌تدا جێبه‌جێی بكه‌یت، چونكه ئه‌مه هه‌ره ئاسانهكهیهتی، ده‌توانین به یاسا‌و رێنمایه‌ك یه‌كلابكرێته‌وه. كێشه‌كه ته‌نها له ناو حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا نیه، به‌ڵكو له‌ناو كۆمهڵگاشدایه.
چ به ته‌فسیری هه‌ڵه‌ی ده‌قه ئائینیهكان، چ به ته‌فسیری هه‌ڵه‌ی عاده‌ت و ته‌قالیدی كورده‌واریمان. هه‌تاكو ئێستا براده‌رم هه‌یه، به سێ كچه جوانكیله‌كه‌ی رازی نیه، به‌ڵكو هه‌ر له‌هه‌وڵدایه كوڕێكی ببێت. بۆچی له هه‌ندێ شوێنی كوردستانه‌كه‌مان، كوڕێك كه له‌دایكده‌بێت وه‌ك پاشایه‌ك به‌خێرهاتنی لێ ده‌كرێت؟ بۆ كچێك وه‌ك شاژنێك پێشوازی لێ ناكرێت؟ بۆ ئاساییه كورێكی زگورتی شوقه‌یه‌ك یان ماڵێك بۆ خۆی بكڕێت یان به كرێ بگرێت؟ بۆ كاتێك كه كچێك ئه‌مكاره ده‌كات به‌گومانه‌وه ته‌ماشا ده‌كرێت؟ بۆ تا سه‌د كوڕ ده‌توانن شوێنی نیشته‌جێبوونیان به شارێك یان وڵاتێكی تر بگۆڕن، به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ئه‌وجا ده‌بینین كچێ رێگای پێده‌درێت!
به‌نده ده‌یه‌وێت بڵێت یه‌كسانی جه‌نده‌ر له رۆژی له‌دایكبوونه‌وه ده‌ستپێده‌كات و هاوكات بۆ نێر‌و مێ به‌یه‌كه‌وه به‌یه‌ك ئاست گه‌شه ده‌كات.
ئه‌م ئه‌ركه ته‌نها هی حكومه‌ت نیه به یاسا‌و رێنمایی رێكی بخات، به‌ڵكو هی هه‌موو دایك و باوكێكی ئازیزه باوه‌ڕی پێی بێت و بهدیهێنێت. ئه‌مه‌ش شه‌ڕێكی ده‌سته‌جه‌معیه كه ته‌نها به ژن ناكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت ژن و پیاو، سیاسی و روشنبیر، زانایانی ئاینی و ریشسپی و پیاوماقوڵی عه‌شیره‌ت، به‌یه‌كه‌وه ئه‌م شه‌ڕه به‌رپا بكه‌ن. به‌نده‌ش له‌م شه‌ره له‌گه‌ڵتاندایه.
له كۆتاییدا جارێكی تر پشتیوانی خۆم و حكومه‌تی هه‌رێمتان بۆ دووپات ده‌كه‌مه‌وه‌و هیوادارین هه‌شتی مارسی ساڵی داهاتوو پێكه‌وه باس له‌گه‌یشتنی ژنان بكه‌ین به مافه‌كانی خۆیان.
هه‌ر شاد‌و سه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتوو بن