ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆری سه‌ر به ناحیه‌ی سنوون له سنووری شه‌نگال، ڕای گشتیی كوردستان و ده‌ره‌وه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه:
1- PKKبه شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو سووره له‌سه‌ر نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاڵۆزی له ناوچه‌كه. به‌رده‌وام له‌وێ خه‌ریكی ئیستفزازكردنی هێزه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێ به‌ریه‌ككه‌وتنێك ڕووبدات!.
2- بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند ڕۆژێكه له ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه و دێرك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی سووریاوه خه‌ڵك و هێزی چه‌كدار ده‌هێنێته سنووری شه‌نگال و ڕۆژانه كێشه و پشێوی دروست ده‌كات.
3- هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ ویستیان هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت له ناوچه‌ی خانه‌سۆر، به‌ڵام پۆلیسی مه‌ده‌نی هه‌وڵی دا كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكات و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ڕوونه‌دات.
4- دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه له ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆدا هه‌رچی ڕوویدابێت، به ده‌ستی خۆیان بووه و پۆلیسی مه‌ده‌نی كه چه‌ندینیان به‌ركه‌وتوون، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرس نیه. ته‌نیاPKKبه‌رپرسه كه به ئه‌نقه‌ست ده‌یه‌وێت هه‌ندێ له برا ئێزدییه‌كان بكاته ئامێری پیلانێكی قێزه‌وه‌ن.
5- دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌یه‌ككه‌وتن ڕووبدات و داوا له PKKده‌كه‌ین ژیرانه مامه‌ڵه بكات.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
14.3.2017