نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12-4-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له د. ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراقی فیدراڵ و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز جه‌عفه‌ری خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی گرنگی عیراقه و به پێویستی زانی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام بێت به‌تایبه‌تی كه به‌هۆیه‌وه تیرۆرستان ڕووبه‌ڕووی شكستێكی گه‌وره بوونه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و دووپاتی كرده‌وه سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سوپای فیدرال له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابێت عیراق و ناوچه‌كه له مه‌ترسیی تیرۆر ڕزگار بكه‌ن و تیرۆرستانی داعش له ناوچه‌كه بنه‌بڕ بكه‌ن. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌میشه له گفتوگۆ و دیالۆگدا بێت.
تاوتوێكردنی بارودۆخی گشتی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.