دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن باسی له سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌شداریكردنیان له كۆڕبه‌ندی جیهانیی ئابووری له سان پیتهرسبورگی ڕووسیا و چه‌ند پرسێكى دیكه كرد.
سه‌ره‌تا ڕایگه‌یاند كه وه‌ك شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان له كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له شاری سان پیتهرسبورگی ڕووسیا كرد كه ساڵانه كۆڕبه‌ندێكی ئابوورییان هه‌یه و گوتى: "ئێمه به ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه به‌شداری له‌م كۆڕبه‌نده ده‌كه‌ین بۆ چه‌ندین ساڵ. خۆم جاری دووه‌مه به‌شداری له‌و كۆڕبه‌نده‌دا ده‌كه‌م و ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان بتوانین په‌یامی خۆمان له ڕووی سیاسی، ئابوورییه‌وه به خاوه‌نكار و كۆمپانیا و بڕیارده‌رانی سیاسی بگه‌یه‌نین و تێیدا باسی ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له داڤۆس و ئوردن ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "له‌م سه‌ردانه‌دا ئێمه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكی ڕووسیا ڤلادمیر پوتن، به‌ڕێز سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه، به‌ڕێز ئه‌لكسانده‌ر لۆڤاك وه‌زیری وزه‌ی ڕووسیا كۆبوونه‌وه و دانیشتنمان كردووه و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌شمان هه‌بووه له‌وێ".
له به‌رده‌وامیی وته‌كه‌یدا به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند: "له ڕووی سیاسییه‌وه بۆ ئێمه زۆر گرنگه بتوانین له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا بده‌ین، له‌م سه‌فه‌ره‌دا ئێمه ڕێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تاییمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڕۆسنه‌فتی ڕووسیا واژۆ كردووه كه ده‌وروبه‌ری له سه‌دا په‌نجای خاوه‌ندارێتیی ئه‌و كۆمپانیایه هی ده‌وڵه‌تی ڕووسیایه".
هه‌ر له‌باره‌ى ڕۆسنه‌فته‌وه گوتى: "ئێمه پێشتریش له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمپانیایه به جۆرێك له جۆره‌كان كارمان كردووه، پێش ئێستا كڕیاری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بوون و نه‌وته‌كه‌یان بردووه‌ته پاڵاوگه‌ی خۆیان له ئه‌ڵمانیا. له‌م ڕێككه‌وتنه سه‌ره‌تاییه، ده‌مه‌وێ دوو سێ خاڵ ڕوون بكه‌مه‌وه چونكه هه‌ست ده‌كه‌م له هه‌رێمی كوردستان بۆچوونی جیاواز هه‌یه و هه‌ر یه‌كێك بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ن كه ئێمه وه‌ك شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێینه‌وه و دوایی داوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و پرسیارمان لێ بكه‌ن كه ئایا ئێوه چیتان كردووه؟، باشتان كردووه؟، خراپتان كردووه؟ هیچ ده‌رفه‌تێكیان بۆ ئێمه نه‌هێشته‌وه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵمه‌تێكی بێ مانا كه ئاشكرا بوو ئامانجه‌كه‌یان چییه، له‌سه‌ر حكوومه‌ت ده‌ستیان پێكرد بێ ئه‌وه‌ی بزانن ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ڕێككه‌وتنه سه‌ره‌تاییه چییه."
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌كه ئاشكرای كرد: "له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسی وزه له له‌نده‌ن كه پار ساڵ كرا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕایانگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای كراوه‌یه بۆ 22 بلۆك كه وه‌به‌رهێنانی بیانی بێت له‌و بلۆكانهدا كار بكه‌ن، كۆمپانیای ڕۆسنه‌فت وه‌ك پره‌نسیپ حه‌زی كردووه به‌شدار بێت له‌و پرۆسه‌یه‌دا و پێنج بلۆكیان له‌و بلۆكانه هه‌ڵبژاردوه بۆئه‌وه‌ی كاری تێدا بكه‌ن. ڕێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تاییمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڕۆسنه‌فت واژۆ كردووه كه سێ بوار له‌خۆ ده‌گرێت، یه‌كه‌میان كۆمپانیای ڕۆسنه‌فت په‌ره به كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات ئه‌مه به‌شی یه‌كه‌میه‌تی، به‌ڵام ئه‌مه واژۆكراوه یان نا؟ وه‌كو ڕێككه‌وتنى سه‌ره‌تایى واژۆ كراوه، به‌ڵام ئه‌مه ڕێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تاییه له‌وانه‌یه نزیكه‌ی زیاتر له دووسه‌د لاپه‌ڕه بێت و پێویستی به ورده‌كاریی یه‌كجار زۆر هه‌یه و له‌وانه‌یه له ماوه‌ی سێ تا چوار مانگ بتوانین پێی بڵێین ئه‌م ڕێككه‌وتنه سه‌ره‌تاییه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه ئه‌مه كاتی پێویسته".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه گوتی: "به‌شی دووهه‌م له‌وه‌ی كه كۆمپانیای ڕۆسنه‌فت ده‌یكات ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وان دێن ژێرخانی وزه له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌به‌ن، به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی ژێرخانی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه‌یه كه ئێمه تا ئێستا ده‌توانین له ڕێگه‌ی بۆڕییه‌وه حه‌وتسه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین و له‌وه زیاتر ناتوانین، ئه‌مه‌ش پێویستی به وه‌به‌رهێنان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رین. ئێمه پلانه‌مان هه‌بوو له سه‌رتای ساڵی 2013 كه به‌رهه‌می نه‌وتی كوردستان بگه‌ینینه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت كه به‌داخه‌وه شه‌ڕی داعش و ده‌رچوونی كۆمپانیاكان له هه‌رێمی كوردستان و هاتنی ئاواره‌كان، ئه‌م پڕۆژه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك په‌كخست و نه‌مانتوانی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه به‌ردوام بین".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌م ڕێككه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌ى كه ئێستا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڕۆسنه‌فت كردوومانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان دێن له هه‌رێمی كوردستاندا وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر زیاد ببێت به حساب و پلانی ئێمه بگاته یه‌ك ملیۆن به‌رمیل، ئه‌وان ده‌توانن ئه‌و ژێرخانه‌ی بۆ دروست بكه‌ن كه ئه‌م نه‌وته هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌كرێت. سێیه‌میان كه ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ى پێ بده‌م ئه‌وه‌یه، تا ئێستا ئێمه نه‌وتمان فرۆشتووه‌ته بازرگانانی نه‌وت، بۆ یه‌كه‌م جاره نه‌وت ده‌فرۆشینه كۆمپانیایه‌ك كه په‌نجا له سه‌دی هی حكوومه‌تی ڕووسیایه و ئه‌وانیش ئه‌و نه‌وته ده‌به‌ن بۆ پاڵاوگه‌ی خۆیان له ئه‌ڵمانیا، ئه‌مه‌ش شتێكی نوێییه له‌و كارانه‌ی تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان كراوه".
به‌ڕێزیان گوتی: "به كورتییه‌كه‌ی ده‌توانین بڵێین ئه‌مه گرێبه‌ستێكی وه‌به‌رهێنانه، ئه‌وان كاری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌موویان له دانوستانی دوای واژۆكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه سه‌ره‌تاییه ده‌ست پێده‌كات و ده‌بێت ورده‌كاریی هه‌موو ئه‌مانه ببنه گرێبه‌ست و دواتر ئه‌م گرێبه‌ستانه له ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستاندا په‌سه‌ند بكرێن".
سه‌باره‌ت به یاساییبوونی ئه‌و كاره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمیش گوتی: "پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا پێویست ده‌كات ئه‌م گرێبه‌ستانه ببرێنه په‌رله‌مان یان نا؟ حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه بده‌م كه به‌پێی یاسای نه‌وت و غازی ساڵی 2007 ژماره 22، په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجومه‌نێكی دامه‌زراندوه و ده‌سته‌ڵاتی داوه‌ته ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له پرسی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ده‌توانێت هه‌موو گرێبه‌سته‌كان واژۆ بكات. كه‌واته ئێمه له‌ڕووی یاساییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه به‌پیی ئه‌و یاسایه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ند كراوه".
ده‌رباره‌ی گرنگیی ڕێككه‌وتنه سهرهتاییهكهش گوتی: "بێگومان دوای سێ ساڵ له‌و كێشانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بوون، گرنگیی ئه‌و ئه‌و ڕێككه‌وتنه سه‌ره‌تاییه له‌وه‌دایه كه سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه بۆ دروستكردنی متمانه به بازاڕی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌ى ئێستا ئێمه كردوومانه، ئاره‌زووی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ڕووسیا نیشان ده‌دات كه له بواری وزه‌دا له هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن، ئه‌مه بۆ ئێمه زۆر گرنگه، چونكه ڕووسیا وه‌ك وڵاتێك كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه و وڵاتێكی گه‌وره‌یه و په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی له‌گه‌ڵ كورد و ئه‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌بووه، بۆ ئێمه ده‌رگایه‌كی دیكه‌یه كه له‌گه‌ڵ زلهێزێكی ناوچه‌كه‌دا ده‌توانین له بواری وزه و نه‌وتدا په‌ره به كاره هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوولامان بده‌ین".
ده‌رباره‌ی گرنگیی ڕێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر ئاستی میدیای جیهانیش گوتی: "دیسانه‌وه ده‌ڵێم ئه‌م وه‌به‌رهێنانه‌ى له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه. ئه‌گه‌ر سه‌یری میدیای ده‌ره‌وه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی گرنگیی به پرسه ئابوورییه‌كان ده‌ده‌ن بكه‌ن، ده‌بینن زۆر به گرنگییه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و بڕیاره‌ی كه ئه‌مڕۆ دراوه و ئه‌و ڕێككه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌ى له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای ڕۆسنهفتدا واژۆ كراوه كه سه‌دا په‌نجای خاوه‌نداریه‌تیی كۆمپانیاكه هی حكوومه‌تی ڕووسیایه".
هه‌ر له وته‌كه‌یدا به‌ڕێزیان گوتی: "له‌ڕووی سیاسیشه‌وه وه‌ك باسم كرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتی ڕووسیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه باسمان له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان كردووه و گفتوگۆمان سه‌باره‌ت به شه‌ڕی داعش كردووه و سوپاسی ڕووسیامان كردووه بۆ ئه‌و هاوكاریانه‌ی كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان له سووریا و عێراق پێشكه‌شی ده‌كات. هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شمان كردووه چۆن بتوانین جگه له بواری وزه، له بواره‌كانی دیكه‌شدا په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین، ئه‌مه بوو كۆبوونه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وان و ویستم ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه بده‌م".
دواتر له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌واناندا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هیچ پاره‌یه‌ك پێش ئه‌و ڕیككه‌وتنه سه‌رتاییه وه‌رگیراوه و كاریگه‌ریی سیاسی ده‌بێت بۆ سه‌ر گرێبه‌سته‌كانی دیكه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و وڵاتانی دیكه، به‌ڕێزیان گوتی:
"ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێن و ڕێك بكه‌وین، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه كرا، بۆ دوو ساڵه و تا ساڵی 2019 ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین ڕێك بكه‌وین ئه‌وه نه‌وته و ده‌یكڕن وه‌ك هه‌ر كۆمپانیایه‌كی دیكه و هیچ كێشه‌یه‌ك نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بلۆكه‌كان ئێمه ڕێك بكه‌وین له‌و بلۆكانه‌ی كه ئێمه ڕێككهوتمان له‌گه‌ڵیان ده‌بێت و له ماوه‌ی ئه‌و دوو سێ مانگه به كۆتا ده‌هێنین، بێگومان وه‌ك هه‌موو كۆمپانیایه‌ك كه پێشتر ئێمه داوامان لێ كردوون یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ ژێرخان، ئه‌و داوایه له‌وانیش ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "تا ئێستا بڕی ئه‌و پاره‌یه دیاری نه‌كراوه چونكه ئه‌مه پێویستی به ورده‌كاری و گفتوگۆ و دانیشتنی زیاتر هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه. بێگومان هه‌رێمی كوردستان به گرنگییه‌وه سه‌یری ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌كات له‌گه‌ڵ ڕووسیا و به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت ببێته لایه‌نێك له كێشه‌كانی هیچ لایه‌نێك، مه‌به‌ستم لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه بێگومان ئێمه حسابی ئه‌وه‌مان كردووه و دڵنیاین له‌م پرسه‌دا كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست نابێت".
ده‌رباره‌ی كاریگه‌ریی ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ش له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڕێزیان دووپاتی كرده‌وه:
"بێگومان هه‌ر ڕێككه‌وتنێكی ئابووری كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی بواری سیاسیش له هه‌ر وڵاتێك هه‌یه، چونكه ئابووری واته سیاسه‌ت و له یه‌كتر جیاناكرێنه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسه‌كه به دیاریكراوی ئه‌وه‌یه ئێمه باسی بابه‌تی سه‌ربه‌خۆییمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا كردووه؟ ئێمه ئه‌و بابه‌ته‌مان له‌گه‌ڵ ڕووسیا باس نه‌كردووه، له چوارچێوه‌ی پرسه ئابووریه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونی وزه و كاركردن له‌گه‌ڵ ڕووسیا، گفتوگۆمان كردووه".
هه‌روه‌ك باسم كرد ئه‌مه وه‌به‌رهێنانه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش ئه‌وه‌یه ئه‌مه كاریگه‌ری ده‌بێت؟ تا ئێستا بارگرانییه‌كی زۆر له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌وله‌ویه‌تی كاری ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه ده‌بێت چۆن بتوانین له‌و قه‌یرانه ده‌ربازمان ببێت، چونكه به هه‌موو پێناسه‌یه‌ك ئێمه هێشتا له قه‌یرانداین، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌و قه‌یرانه ده‌ربچێت و بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و قهرانهش تێپه‌ڕێنرا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی مووچه‌خۆرانیش ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هه‌نارده‌كردنی ئه‌و نه‌وته به بۆریی نه‌وتی كوردستان ـ جه‌یهان ده‌بێت یان بۆریی دیكه ڕاده‌كێشرێت و ماوه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش چه‌نده، به‌ڕێزیان گوتی:
"ئه‌م بۆییه درێژكراوه‌ى ئه‌و بۆرییه‌یه كه بۆ به‌ندره‌ی جه‌یهان ده‌ڕوات، به‌ڵام ئێستا ئه‌م بۆریه ناتوانێت زیاتر له 650 تا 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بگوازێته‌وه، ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستان زیاد ببێت و كه ئه‌مه‌ش كرا ده‌توانێت یه‌ك ملیۆن به‌رمیل بگوازێته‌وه، ئێمه مه‌به‌ستمانه ئه‌و ئامانجه به‌ده‌ست بهێنین".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌وه به هه‌ڵه وه‌رگیراوه كه ڕێككه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌كه بۆ بیست تا بیست و پێنج ساڵه، هه‌ر ڕێككه‌وتێك كه حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ده‌یكات به‌م شێوه‌یه‌یه، یه‌كه‌م جار دوای ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌رفه‌تیان پێ ده‌دات بۆ پێنج ساڵ به‌دوای نه‌وتدا بگه‌ڕێن، كه نه‌وتیان دۆزیه‌وه ده‌وروبه‌ری 15 ساڵی دیكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه هه‌یه ده‌رفه‌تیان پێده‌دات وه‌به‌رهێنان له‌و بواره‌دا بكه‌ن و ئه‌وه‌ی كه خه‌رجیان كردووه به‌ده‌ستی بهێننه‌وه، واته هه‌موو ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بێته 20 تا 25 ساڵ و ئه‌مه بۆ هه‌موو كۆمپانیایه‌ك وایه و ئه‌وان له‌و پرسه‌دا جیا نه‌كراونه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر بگه‌ینه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر بۆریی نه‌وته‌كه، ئه‌وان دێن وه‌به‌رهێنان له‌و بۆریه‌دا ده‌كه‌ن و ده‌بێت پاره خه‌رج بكه‌ن، پاره‌كه‌شیان له‌و ته‌عریفه وه‌رده‌گرنه‌وه كه نه‌وته‌كه له‌و بۆریه‌دا هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و دانوستانه ده‌بێت كه دوای ئه‌و ڕێككه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌ى له‌گه‌ڵمان ئیمزا كردووه، ده‌ست پێده‌كات".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه گوایه به‌رێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕایگه‌یاندووه به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و كات و ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد:
" ئه‌وه‌م گوێ لێنه‌بووه، به‌ڵام پێشتر ئێمه جه‌ختمان له به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردۆته‌وه كه ئێمه ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ، ئێستاش دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ ئێمه زۆر گرنگه و ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه ئه‌وه‌یه بتوانین له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك له‌سه‌ر كێشه‌كان و ده‌رگامان كراوه‌یه بزانین كه‌ی ڕێك ده‌كه‌وێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره دیاری نه‌كراوه".
ده‌رباره‌ی كاریگه‌ریی ئه‌و ڕێككه‌وتنه له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و هه‌روه‌ها ئاماده‌كارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ پرسی ڕیفراندۆم، به‌ڕێزیان گوتی:
"بێگومان له سه‌ره‌تای قسه‌كانمدا گوتم دوای سێ ساڵ بۆ یه‌كه‌م جاره كۆمپانیایه‌كی گه‌وره كه كاری وه‌به‌رهێنان له بواری وزه‌دا ده‌كات دێته كوردستان، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه متمانه‌یان به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئێمه پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین دواتر كۆمپانیای دیكه‌ی گه‌وره له بواری وزه‌دا دێنه هه‌رێمی كوردستان و دڵنیاین ئه‌مه ڕوو ده‌دات، ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕاگه‌یاندنه‌كانی ده‌ره‌وه بكه‌ن و سه‌یری ئه‌وانه بكه‌ین كه به‌دواداچوون بۆ كاروباری ئابووری ده‌كه‌ن، ده‌بینن چه‌ند به گه‌وره‌یی باسی ئه‌و كاره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا زۆر به‌داخه‌وه هه‌وڵێكی زۆر جددی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له خه‌ڵك بشێوێنن كه نه ده‌زانن ئه‌و ڕێككه‌وتنه و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی چیه و نه ده‌رفه‌تیان دا ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه قسه بكه‌ین و له خۆیانه‌وه به‌یاننامه‌یان ده‌ركرد و شتیان نووسی و ئه‌وه‌ی پێیان كرا كردیان ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی فێڵ له خه‌ڵك بكه‌ن، به‌و واتایه‌ی كه خه‌ڵك ئاستی هۆشیاری ئه‌وه‌نده نییه له ڕاستییه‌كان تێبگات.
خه‌ڵك زۆر له‌وه هۆشیارتره، گه‌ر وانه‌بوایه به ته‌حریكی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی كه به‌یاننامه ده‌رده‌كه‌ن و شت ده‌نووسن، ده‌بوایه دوو ساڵ له‌مه‌و پێش زۆر شت ڕوویدابا، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان زۆر هۆشیاره و له‌وه تێده‌گات كێ ڕاست ده‌كات و ڕاست و هه‌ڵه له یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه. به دڵنیاییه‌وه به‌م چه‌واشه‌كارییه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن ناتوانن فێڵ له خه‌ڵك بكه‌ن كه ئامانجی سه‌ره‌كییان فێڵكردنه له خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی دیكه تێ‌یان بگه‌یه‌نن.
سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆم، سبه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه و بێگومان باسی سه‌ره‌كی ئه‌وه ده‌بێت كه‌ی واده‌ی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم دیاری بكرێت و چۆن بكرێت. ڕیفراندۆم په‌یوه‌ندی به حزبێك یان لایه‌نێكی سیاسییه‌وه نییه و په‌یوه‌ندیی به هه‌موو گه‌لی كورده‌وه هه‌یه و هیچ حزبێكیش ناتوانێت بڵێت ڕیفراندۆم ته‌نیا هی منه، ڕیفراندۆم هی هه‌موو گه‌لی كورده و هه‌موو گه‌لی كوردیش ده‌بێت له‌وه‌دا به‌شدار بن و هیچ لایه‌نێكی سیاسیش نابێت ئه‌و فه‌زله بۆ خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه. ده‌بێت هه‌موو كورد یه‌ك ده‌نگ بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره به چ شێوه‌یه بكرێت و یه‌كده‌نگی و یه‌كگرتوویی ئێمه، زامنی سه‌ركه‌وتنمانه".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه چۆن پارسه‌نگی سیاسی له نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ ڕاده‌گرێت و چی له ژیانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌گۆڕێت، به‌ڕێزیان گوتی:
"ئه‌و ڕێككه‌وتنه ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیایه‌كه ده‌یه‌وێت كاری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكات و ئه‌و كاره‌ی ده‌یكات ڕوون و شه‌فافه، پێشتر ئێكسۆن مۆبیل و دواتر گازپرۆم هاتوون و ئێستا ڕۆسنه‌فت دێت و له‌وه زیاتر شتێكی دیكه نییه.
سه‌باره‌ت به گاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك، قه‌باره‌ی هه‌موو وه‌به‌رهێنانه‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستاندا سێ ملیار دۆلار ده‌بێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی به هه‌ڵه باس ده‌كرێت كه ئێمه سێ ملیارد دۆلارمان له‌گه‌ڵ خۆمان هێناوه‌ته‌وه، هیچ شتی وا نییه، ئه‌مانه هه‌موو هه‌وڵی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌یانه‌وێ فێڵ له خه‌ڵك بكه‌ن و بهڵاڕێیاندا به‌رن و وا بیرده‌كه‌نه‌وه كه خه‌ڵك هۆشیار نییه و تێناگات. نه‌خێر خه‌ڵك هۆشیاره و تێده‌گات.
كاریگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌وه ده‌بێت كه ده‌رفه‌تی كاری زۆر له هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌بێت، كۆمپانیایه‌كی گه‌وره بێت له هه‌رێمی كوردستان كار بكات بێگومان ده‌بێته هۆكار كه بووژانه‌وه‌ی ئابووری و ده‌رفه‌تی كار له هه‌رێمی كوردستاندا به‌داوی خۆیدا بهێنێت و كایگه‌ری له سه‌ر بارودۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
با نموونه‌یه‌كتان بۆ بێنمه‌وه، گه‌ر سه‌یری ڕه‌وشی ئێستا بكه‌ین كه ده‌بینین مووسڵ به‌ره به‌ره له ڕۆژانی كۆتایییى ئازادبووندایه، هه‌ر ئه‌وه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له ڕووی بووژانه‌وه‌ی ئابووری و بزووتنه‌وه‌ی بازرگانی. بێگومان هه‌ر بزنسێك له‌و شێوه گه‌وره‌یه بێته وڵاتێك ده‌رگایه‌كی دیكه و بزنسێكی دیكه به‌داوی خۆیدا ده‌هێنێت كه ئه‌وه كارێكی زۆر گرنگه بۆ ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكێكی زۆر كار له‌و كۆمپانیایه‌دا ده‌كه‌ن و كۆمپانیای دیكه‌ی وه‌به‌رهێنان به‌دوای ئه‌واندا دێن و به‌مه‌ش ده‌رفه‌تی كار بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕه‌خسێت".
سه‌باره‌ت به شوێنی ئه‌و بلۆكانه گوایه له ناوچه جێناكۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن و ده‌ربڕینی بێ ئاگاییی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌م پرسه و هه‌وڵه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، به‌رێزیان گوتی:
"ئێمه ناوچه‌ی جێناكۆكمان نه‌ماوه و هه‌موویان ئازاد كراون، ناوچه‌ی جێناكۆك نه‌بوون، به‌ڵكو هه‌رێمی كوردستان بوون و به خوێنی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه ئازاد كراون. ناوچه‌ی جێناكۆك له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا نه‌ماوه و ته‌واو بووه و هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ناكرێت كه به شێوه‌ی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بێت و پێموایه به‌غداش ئه‌م ڕاستییه ده‌زانێت. هێشتا به ته‌واویش ئاشكرا نییه ئایا ئه‌م بلۆكانه له چ شوێنێك ده‌بن".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه حكوومه‌تێكمان هه‌یه كه پێی ده‌ڵێن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌م حكوومه‌ته‌دا یه‌كێتی و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و پارتی به‌شدارن، كاك قوباد نوێنه‌ری یه‌كێتییه و براده‌رانی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵیش به هه‌مان شێوه نوێنه‌ری خۆیان هه‌یه له حكوومه‌ت و ناتوانین بچین قسه له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك بكه‌ین و پێی بڵێین ده‌بێت ئێوه ئاگادار بن، ئه‌وان له ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كارێكی زۆر عاقلانه و به‌جێیان كرد و په‌له‌یان نه‌كرد بۆ ده‌ركردنی به‌یاننامه و وتیان ده‌وه‌ستن تا جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كه له شانده‌كه‌دا بووه و كه‌سی دووه‌می حكوومه‌ته، ده‌گه‌ڕێته‌وه و پرسیار له‌و ده‌كه‌ین و گه‌ر قه‌ناعه‌تمان نه‌كرد، دوایی هه‌ڵوێستی خۆمان دیارى ده‌كه‌ین. هه‌ڵوێستی عاقلانه و دروستیش هه‌ر ئه‌وه‌یه، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی دیكه په‌له‌یان كرد و پێم وایه ئیحراجییه‌كی زۆریان بۆ ئه‌ندامانی خۆیان له‌ناو حكوومه‌ت دروست كرد.
ناكرێت و تا كه‌ی ده‌توانن به‌رده‌وام بن، پێیه‌كیان له‌ناو حكوومه‌ت بێت و پێیه‌كه‌ی دیكه‌یان له‌ناو ئۆپۆزسیۆن بێت، با خۆیان یه‌كلایى بكه‌نه‌وه و كامه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن ئازادن. خه‌ڵك زۆر باش تێده‌گات و ئه‌و زه‌مانه‌ش تێپه‌ڕی كه خه‌ڵك تێنه‌گات پێیه‌كیان له‌ناو حكوومه‌ت داناوه و له ده‌ره‌وه‌ش به ئاره‌زووی خۆیان و ڕاگه‌یاندن و تهلهڤزیۆنهكانیان ئۆپۆزسیۆنن، ئه‌مه واتای چییه؟ ئه‌وه دووڕوویی نییه؟ ئه‌مه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك نییه؟ ئه‌مه درۆ نییه كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت؟ پێیان ناخۆشه با یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن، حكوومه‌ته‌كه‌ت به‌دڵ نییه فه‌رموو شتێكی دیكه هه‌ڵبژێره، ئه‌م هه‌ڵوێسته بۆ حزبه‌كانی خۆیان و پاڵپشتیی جه‌ماوه‌رییان خراپه، ئه‌وانه بوونه‌ته حزبی فه‌یسبووك، ئێمه به فه‌یسبووك كار ناكه‌ین و حكوومه‌تێكمان هه‌یه له چوارچێوه‌ی ئه‌و حكوومه‌ته كار ده‌كه‌ین و ئه‌و كارانه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نابێت و ته‌باییه‌كی ته‌واویش له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌یه".
سه‌باره‌ت به كه‌یسی دادگا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دانا گاز، به‌رێزیان گوتی:
"ئێمه ده‌زانین و هه‌موو زانیارییه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه به پاڵپشتی كێ و چۆن ئه‌و كه‌یسه كراوه و ده‌شزانین كێ كردوویه‌تی و كێش له پشتییهوهتی و ده‌شزانین بۆ كردوویه‌تی و ورده‌كاریی هه‌مووی لای ئێمه هه‌یه و ئه‌گه‌ر پێویست بوو ڕۆژی خۆی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. گه‌ر سه‌یری فه‌سبووك و ئه‌و شتانه بكه‌ن كه نووسراون، ئاشكرا ده‌بێت كێ كردوویه‌تی. پرسی كه‌یسی دانا غاز هێشتا له ته‌حكیمه و تا ئێستاش بڕیاری ته‌واوی له‌سه‌ر نه‌دراوه، شتێك له نێوان ئێمه و كۆمپانیای داناغازدا هه‌یه و گه‌شبینین كه بتوانین ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
له وه‌ڵامى پرسیارێكى دیكه‌دا سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌كانی حكوومه‌تی عیراق له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كان و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌رێزیان گوتی:
"حكوومه‌تی عیراق ده‌رگای له‌سه‌ر ئێمه داخست، كاتێك له ساڵی 2014 بودجه‌ى ئێمه‌یان بڕی، ئێمه نه‌وتمان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه نه‌كردبوو و ئه‌وان مانگی 2ی ئه‌و ساڵه بودجه‌ی ئێمه‌یان بڕی و ئێمه‌یان ناچار كرد یان ده‌بێت ملكه‌چیان بین یان ده‌بێت ڕێگه‌یه‌كی دیكه بدۆزینه‌وه، ئێمه ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌مان دۆزیه‌وه و له مانگی 5ی هه‌مان ساڵ نه‌وتمان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه ئێستا له ساڵی 2017داین، ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وله‌ویه‌تمان ئه‌وه‌یه ڕێگه‌چاره له‌گه‌ڵ به‌غدا بدۆزینه‌وه و هه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێستی ساڵی 2014ی ئێمه‌یه و نه‌گۆڕاوه، به‌ڵام بێمتمانییهكی زۆر له نێوان ئێمه و ئه‌واندا دروست بووه و ئه‌وانیش ئه‌وه تێده‌گه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتى: "پێویسته خاڵی هاوبه‌ش بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بێمتمانه‌ییه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر عیراق هه‌یه‌تی نه‌مێنێت. ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌وا دڵنیابن ده‌یكه‌ین، به‌ڵام ڕێككه‌وتنێك كه هه‌ردوولا براوه بن، تۆ بڵێی من هێزم هه‌یه و شت له‌سه‌ر تۆ فه‌رز ده‌كه‌م، ئه‌مه‌یان نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنێك هه‌بێت و هه‌ردوولامان براوه‌ی بین ئه‌وا له به‌رژوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستاندایه. هه‌ندێ له به‌رپرسیارانی عیراق له كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له سان پیته‌رسبورگ به‌شدار بوون و هه‌مان قسه‌م پێ گوتن، له‌وانه‌یه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و قسانه بێت جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گوتوویه‌تی كه من ده‌چمه به‌غدا".
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی وڵاتانی كه‌نداو و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێزیان جه‌ختی كرده‌وه:
"باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌م كێشانه هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنیان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت و هیوادارم ئه‌م كێشانه به گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن."