له په‌یامێكدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى به توندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تیرۆرستییه‌كانى تاران ده‌كات و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانییان و گه‌ل و كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌رده‌بڕێت، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرسیانه ده‌كه‌ین كه سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ له تاران كرانه سه‌ر په‌رله‌مانى ئێران و مه‌زارگه‌ى ئیمام خومه‌ینى.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان كه له ڕیزى پێشه‌وه‌ى جه‌نگى دژى تیرۆرداین و یاده‌وه‌ریى تاڵمان له‌گه‌ڵ تاوان و كرده‌وه‌كانى تیرۆرستاندا هه‌یه، باشتر له‌و ئازاره ده‌گه‌ین، بۆیه هاوده‌ردى و هاوخه‌میى قووڵمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌رده‌بڕین و سه‌ره‌خۆشییان لێ ده‌كه‌ن، خواى گه‌وره گیانى قوربانییان به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌لامه‌تى بۆ برینداران بنێرێت.
له هه‌ر كات و شوێنێكدا تیرۆرستان بۆیان بكرێت و فرسه‌ت بهێنن ده‌ست له تاوان و كار و كرده‌وه‌ى تیرۆرستى ناپارێزن و هیچ وڵات و ئایین و مه‌زهه‌ب و بڕوایه‌ك ناناسن، بۆیه له كاتێكدا كار و تاوانه‌كانیان ڕوو له فراوانبوونه، ئه‌ركێكى هه‌نووكه‌ییى مرۆیى و پێویستییه‌كى نێوده‌وڵه‌تییه كه ڕێكارى توندتر بگیرێته به‌ر و هه‌ماهه‌نگى زیاتر له هه‌موو ئاستێكدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووى بیر و كرده‌وه‌كانى تیرۆرستان ببینه‌وه.
سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى و پشتگیریمان بۆ كۆمارى ئیسلامیى ئێران و خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانییان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
7/6/2017