ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12-6-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز فرانك بێكه‌ر باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز بێكه‌ر خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و باسی له دوا پێشهاته‌كانی عیراق، شه‌ڕی داعش، ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵ و هه‌ماهه‌نگیی تۆكمه‌ی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كرد، هه‌روه‌ها نه‌به‌ردی و قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه و خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر، به‌رز نرخاند.
به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه وڵاته‌كه‌ی خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا تۆكمه‌تر بكات. خستنه‌ڕووی تێبینییهكانی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئێستای عیراق و دیاریكردنی كاتی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی قسه‌كانی بوو.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و پاڵپشتی و دۆستایه‌تی و هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی دۆستایه‌تیی دێرینی به‌ڕێز بێكه‌ر له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، كرد.
سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانیش، به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ڕیفراندۆم مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه و دوای ئه‌نجامدانیشی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خوازیاری ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌وێته دانوستانێكی جددی به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی وا كه ئارامیی بۆ ناوچه‌كه دابین بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌ڕێزیان باسی له‌و هه‌ماهه‌نگییه باشه‌ی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كرد كه به‌هۆیه‌وه سه‌ركه‌وتنی زۆر گه‌وره به‌سه‌ر تیرۆرستاندا تۆمار كراون و دووپاتیشی كرده‌وه كه ڕیفراندۆم به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته ڕێگر له‌به‌رده‌م به‌رده‌وامیی هه‌رێمی كوردستان له تێكشكاندنی تیرۆر، به‌ڵكو باشتر له جاران ڕووبه‌ڕووی تیرۆر ده‌بنه‌وه كه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان.