حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 19 APR 2024 15:44 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

پەیامى وتەبێژى حکومەتى هەرێم بەبۆنەى شەهیدبوونى رۆژنامەوان بەختیار حەداد

MON, 19 JUN 2017 22:30 | KRG Cabinet

به‌ختیار حه‌داد

بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵى شەهید بوونى رۆژنامەنووس و وەرگێڕى کورد بەختیارعەبدوڵڵا حەدادمان پێگەیشت کە لەگەڵ تیمێکى رۆژنامەوانى فەڕەنسى لە کاتى ڕووماڵکردنی ئۆپەراسیۆنه‌كانى سوپاى عێراق له‌ گه‌ڕه‌كى موسڵى كۆن بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێکى چێنراو شه‌هید بوو.  هاوکات سێ کەس لە تیمى رۆژنامەوانى فەڕەنسیش بریندار بوون، که دواتر یه‌کێکیان به‌هۆی گرانی برینه‌کانییه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.

بەناوى حکومەتى هەرێمى کوردستان هاوخەمى و سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەى بنەماڵە و دۆستانی شەهید بەختیار عەبدوڵڵا حەداد و رۆژنامه‌وانه فه‌ڕه‌نسیه‌که ده‌که‌ین و هیواى چاکبوونەوەى خێراش بۆ برینداران دەخوازین.
 

سەفین موحسن دزەیى
وتەبێژى حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان

 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان