سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11-7-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له خاتوو ئه‌نیكا مۆلین باڵیۆزی سوید له عیراق كرد كه به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كاره‌كه‌ی وه‌ك باڵیۆزی سوید له عیراق و خوداحافیزی، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو.
له دیداكدا خاتوو مۆلین سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌ت و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی بۆ هاوكارییان له كار و چالاكییه‌كانی له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌و ماوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه له هه‌موو بواره‌كاندا هاوكاری و ئاسانكاری پێشكه‌ش كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی داون، به‌رهه‌مدار و به‌رز نرخاند.
ڕێز و سوپاسی خۆیشی پێشكه‌ش به خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد كه له كاته سه‌خته‌كاندا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی تیرۆرستانی داعش بوونه‌ته‌وه و ئه‌ركێكی قورسیان سه‌ركه‌وتوانه ئه‌نجام داوه. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه سوید گرنگییه‌كی زۆر به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و هیوای خواست هه‌مان هاوكاری و كارئاسانی بۆ باڵیۆزی جێگره‌وه‌ی خۆی بكرێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خاتوو مۆلین له پۆسته نوێكه‌ی خواست و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆر به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ستۆكهۆڵم ده‌دات و به‌رده‌وامیش ده‌بن له په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به عیراق و ناوچه‌كه و ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ و داهاتووی ده‌ڤه‌ره‌كه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.