حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 20 APR 2024 10:35 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان-عێراق پێشوازیی لە بانگەوازی سەماحەتی مەرجەعی باڵا، ئایەتوڵڵای عوزما سەید عەلی سیستانی دەکات

SUN, 1 OCT 2017 22:19 | KRG Cabinet

ئێمەی نوێنەرانی زۆرینەی پارتە کوردستانییەکان لە (سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان – عێراق)، پێشوازیی لە بانگەوازی سەماحەتی مەرجەعی باڵا، ئایەتوڵڵای عوزما، سەید عەلی سیستانی دەکەین کە لەلایەن نوێنەری مەرجەعییەت بەڕێز ئەحمەد ئەلسافی، لە کاتی پێشکەشکردنی وتاری هەینیی ٨ـی موحەررەمی ١٤٣٩ـی هیجری بەرانبەر ٢٩ـی٩ـی٢٠١٧، خرایەڕوو.

لە کاتێکدا پێشوازیی لەو بانگەوازە دەکەین کە هەموو لایەک لەم ڕۆژانەدا یادی سەرکەوتنی پڕەنسیپ بەسەر شمشێردا دەکەنەوە، کە خۆی لە شۆڕشی حوسەین کوڕی عەلی (سەلام و درودی خوای لێ بێت)، دەبینێتەوە.

ئەو بانگەوازە هەنگاوێکی گرینگە بۆ پاراستنی پڕەنسیپەکانمان کە سەرچاوەکەی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و بنبڕکردنی توندوتیژی و هەڕەشەیە.

ئەو دەستپێشخەرییەی سەماحەتی مەرجەعی باڵا بۆ گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ بەتەواوی لەگەڵ بۆچوونی ئێمە یەک دەگرێتەوە، کە ئەویش گفتوگۆیە وەکو تاکەڕێگە بۆ چارەسەر کردنی کێشە و بابەتە هەڵواسراوەکان لەنێوان هەولێر و بەغدا.

ئێمە باوەڕمان بەوە هەیە کە گفتوگۆی بەردەوام میکانیزمی سەرەکییە بۆ دروستکردنی برایەتی و تەفاعولی ئەرێنی و بەرهەمهێنانی ئەنجامی هاوبەش. هەروەها گفتوگۆ دەبێتە هۆکاری نەمانی دیاردەی ڕق و کینە و ڕەگەزپەرستی کە ئەوانە هەموویان ئەنجامی بارگرژین لە واقیعی ئێستای سیاسی و کۆمەڵایەتیی ژیان، لە عێراقدا.

بۆیە ئێمە ڕای دەگەیەنین کە لەسەر بنەمای بانگەوازی بەڕێزی مەرجەعییەت، ئامادەییمان دەردەبڕین بۆ دەستپێکردنی دانوستانی جیدی لەگەڵ حکوومەتی عێراق.

سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان - عێراق
١ـی١٠ـی٢٠١٧



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان