حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 26 APR 2024 13:38 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق به‌كارهێنانی بنه‌مای دیالۆگ بۆ كێشه‌كان دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

TUE, 3 OCT 2017 17:01 | KRG Cabinet

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3-10-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز كونسلی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی ‌بوو، به‌ڕێز سیلیمان خۆشحاڵیی خۆی به‌ دیداری به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی. هه‌ردوولا به‌ چڕی باسیان له‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و عیراق و هه‌رێمی كوردستان پێش و دوای پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم كرد.

هه‌ردوولا  له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بوون به‌ هه‌موو لایه‌نه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ هه‌وڵ بدرێت ڕه‌وشه‌كه‌ هێور بكرێته‌وه‌ و دیالۆگیكی جددی له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌بێت.