حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 27 APR 2024 01:37 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌فته‌یه‌ك ماته‌مینی ڕاده‌گه‌یه‌نێت

TUE, 3 OCT 2017 21:37 | KRG Cabinet

له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌ركۆماری پێشووی عیراقه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ماته‌مینی له داموده‌زگه‌كانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

به‌ڕێز دزه‌یی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه هه‌ر به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه له گشت وه‌زاره‌ت و ده‌زگه و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاڵای كوردستان و عیراقی فیدرال بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك تا نیوه ده‌هێنرێنه خواره‌وه‌.

وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له ناوه‌نده میدیایی و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیش ده‌كات به ڕێزه‌وه ڕه‌چاوی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی ماته‌مینی بكه‌ن.
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان