حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 25 APR 2024 17:46 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان دووپات ده‌كه‌نه‌وه

THU, 30 NOV 2017 16:03 | KRG Cabinet

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30/11/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له دیدارێكدا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، باس له دوا پێشهاته سیاسییه‌كان و بارودۆخی ئه‌منیی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه و ڕه‌شنووسی پڕۆژهیاسای بودجه‌ی گشتیی عیراقی فیدراڵ كرا.

هه‌ر له دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی واشنتۆن ـ هه‌ولێر و په‌ره‌پێدانی زیاتریان له بواره جیاوازه‌كاندا به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژوه‌ندیی هه‌ردوولادا بێت، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.

تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دوا پێشهاته‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو. هه‌ردوولا ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددیی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عیراق، دووپات كرده‌وه.