ده‌رباره‌ى ئه‌و ته‌قینه‌وه تیرۆرستیانه‌ى سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/1/2018 له به‌غدا گۆڕه‌پانێكى كرێكارانى كرده ئامانج و تیایدا به ده‌یان كه‌س گیان له ده‌ست دا و بریندار بوون، له لێدوانێكدا به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت، بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌ت دوا.
به‌ڕێز دزه‌یى له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه ده‌كات و وێڕاى سه‌ره‌خۆشى، هاوخه‌مى و هاوده‌ردیى خۆى له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى قوربانیان ده‌رده‌بڕێت، هیواى زوو چاكبوونه بۆ بریندارن ده‌خوازێت.