حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 26 APR 2024 15:44 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی پابه‌ند بوون به‌ ده‌ستوور، دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

SAT, 20 JAN 2018 22:58 | KRG Cabinet

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20/1/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ یاوه‌ری شاندێك كه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوون، به‌ سه‌ردانێك گه‌یشتنه‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراقی فیدراڵ و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كۆبوونه‌وه‌.

له‌ دیدارێكدا دوا پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق، گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.

هه‌ردوولا هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر‌ دوا پێشوه‌چوونه‌كانی گفتوگۆكانی نێوان تیمه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و خاله‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم كرد و به‌رده‌وامیی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ و دیدارانه‌یان به‌مه‌به‌ستی هه‌رچی زوو ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان‌، دووپات كرده‌وه‌‌.

تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ بواره‌كانی نه‌وت و پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستووری عێراقه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

دوای دیداریان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی باڵای یاوه‌ری به‌ره‌و تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڕێكه‌وت.

سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێم بۆ تاران دوای داوه‌تێكی فه‌رمیی كۆماری ئیسلامیی ئێران هات. بڕیاره‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌یاندا دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌نجام بده‌ن.