له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامیی ئێران، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/1/2018 شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامێتیی به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن به‌ڕێز حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ركۆماری ئێرانه‌وه پێشوازییان لێكرا.
له دیدارێكدا به‌ڕێز ڕۆحانی وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان خه‌ڵكی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و ڕایگه‌یاند له كاته سه‌خته‌كاندا ئه‌وان پاڵپشت و هاوكاری خه‌ڵكی كوردستان بوونه و پاراستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی به پێویست زانی به‌تایبه‌تی كه هه‌رێمی كوردستان گرنگی به ئاسایشی ئێران و ناوچه سنووریه‌كان ده‌دات، خوازیاریش بوو سه‌قامگیری له ناوچه‌كه جێگیر ببێت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له خۆشگوزه‌رانیدا بن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌سه‌ر به‌مای ده‌ستوور به پێویست زانی، له‌مباره‌یه‌شه‌وه ده‌ستخۆشی له شاندی هه‌رێمی كوردستان كرد كه دوێنێ له به‌غدا بووه و گفتوگۆیان له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان ده‌ستپێكردووه.
به‌رێز ڕۆحانی خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ربڕی و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانیشی دوای ماوه‌یه‌ك له داخرانیان، بۆ ئه‌و خواسته‌ی وڵاته‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه كه هاموشۆی بازرگانی به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه ده‌بات. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له هاندانی سه‌رمایه‌دارانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌رمایه‌گوزاریكردن له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و پێشوازیه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه له كاته سه‌خته‌كاندا ئێران هه‌میشه ده‌رگاكانی بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كراوه بووه و له بنیاتنانی عێراقی نوێ هاوكار بووه، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ئه‌وه‌یه فاكته‌ری سه‌قامگیریی بن له ناوچه‌كه‌دا و هه‌ر واش ده‌مێننه‌وه، هه‌روه‌ها به‌پێویستی زانی له كاتی درووستبوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراودا هه‌ماهه‌نگی و گفتوگۆی زیاتر له نێوان هه‌دوولادا هه‌بێت.
به‌ڕێزیان ڕاشیگه‌یاند له ئێران چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ و دابینكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بێت، ئاشكراشی كرد گه‌ر زووتر ئه‌و كێشانه به‌پێی ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر كرابان، به‌شێكی زۆر له‌و ڕووداوانه‌ی كه هاتنه ئاراوه، ڕوویان نه‌ده‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان پاڵپشتییه‌كی باش بوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی بۆ بازرگان و سه‌رمایه‌داران و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌و سنوورانه‌دا كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هیوای خواست هه‌وڵه‌كان بۆ فراوانتركردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان به‌رده‌وام بن و له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر ئاسانكارییه‌ك نیشان دا.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به بارودۆخ و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو و دۆستایه‌تی و ته‌بایی و یه‌كڕیزی له ناوچه‌كه به‌گشتی، وه‌ك مه‌رجێكی سه‌ره‌كی بۆ سه‌ركه‌وتن جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه.