هه‌ر له میانه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانیدا له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو ئینه ئیریكسن سۆرایدى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو سۆرایدی كه پێشتر وه‌زیری به‌رگری بووه و ئێستا پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژی وه‌رگرتووه، تیشكى خسته‌ر سه‌ر ڕه‌وشی عێراق و كاری لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، خۆشحاڵیی خۆیشی به بڕیاری هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ربڕی و به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه و هاوكاریی مرۆیی بۆ په‌نابه‌ران، دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی وه‌رگرتنی پۆسته نوێكه‌ی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ له خاتوو سۆرایدی كرد، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ناوچه‌كه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كاری لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ، هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستووری عێراق، دابینكردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن بهغدوه و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌ش كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له كوێت كرا و هه‌ردوولا به گرنگیان زانی هه‌وڵی زیاتر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شوێنه زیانلێكه‌وتووه‌كانی شه‌ڕ بدرێن. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوودمه‌ندبوونی هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیشى له به‌رنامه و پڕۆژه‌كانی كۆنفرانسه‌كه به پێویست زانی كه به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆر و پێشوازى له ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره و پهنابهرانان، بارقورسییه‌كی زۆری كه‌وتۆته سه‌رشان.
تاوتوێكردنی قۆناغی دوای داعش و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و ئارامی بۆ ئه‌وان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.