هه‌ر له به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له میونشى ئه‌ڵمانیا، ئێوارى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئانجه‌لینۆ ئالفانۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز ئالفانۆ ستایشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ى له شه‌ڕى دژى داعشدا كرد و جه‌ختى له دۆستایه‌تى و پشتیوانیى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها خۆشحاڵى و بایه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به ده‌سپێكردنى پرۆسه‌ى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا نیشان دا و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى ئیتالیاى كرد بۆ ئه‌و پشتیوانى و هاوكارییانه‌ى له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه و هه‌رێمى كوردستانى كردوون، جه‌ختیشى له گرنگیى ڕۆڵى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى تیرۆر كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه له‌گه‌ڵ شكاندنى سه‌ربازییانه‌ى داعش، گرنگه هۆكاره‌كانى دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانى داعش و تیرۆر له عێراق و بیرى تیرۆر و توندوتیرى ڕیشه‌كێش بكرێن، پوخته‌یه‌كیشى ده‌رباره‌ى قۆناغى ئێستا و پرۆسه‌ى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا پێشكه‌ش كرد.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه و گرنگیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.