حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 20 APR 2024 04:48 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانى و جۆ بایدن، دیالۆگى هه‌ولێر ــ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

SAT, 17 FEB 2018 15:00 | KRG Cabinet

هه‌ر له‌ په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشدا، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جۆ بایدن، جێگرى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكا و دۆستى دێرینى گه‌لى كوردستان كۆبووه‌وه.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێزان مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان، د. فوئاد حسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و دلشاد بارزانى نوێنه‌ر‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا خۆشحاڵیى خۆیان به‌ دیداره‌كه‌ ده‌ربڕى و دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و دوایین پێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته‌ر سه‌ر قۆناغى دواى داعش و پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى سوپاس و پێزانینى گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دۆستایه‌تى و هاوڕێیه‌تیى به‌ڕێز بایدن و دۆستانى گه‌لى كوردستان له‌ ئه‌مه‌ریكا، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى قۆناغى دواى داعش و دوایین پێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا پێشكه‌ش كرد و هیواى خواست بگاته‌ ئه‌نجامێكى ئه‌رێنى و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.