حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 19 APR 2024 21:09 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم كۆبوویه‌وه‌

SAT, 22 SEP 2018 21:11 | KRG Cabinet

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی عێراقی کۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ كرد و هیوایان خواست كه‌ قۆناغه‌كانی داهاتوو قۆناغی ئارامی و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی وڵات له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بێت و پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی ته‌ندروستی سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، كێشه‌كانی عێراق له‌ ڕووی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا، به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پره‌نسیپه‌كانی هاوسه‌نگی و سازان و هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌ له‌ عێراق كرده‌وه و داكۆكییان له‌ پێویستیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌موو پێكهاته‌ عێراقییه‌كان كرده‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌موویان خۆیان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا ببیننه‌وه‌.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان