حکومەتی هەرێمی كوردستان
TUE, 23 APR 2024 15:06 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی دۆخی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن‌

SAT, 22 SEP 2018 21:47 | KRG Cabinet

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدرال كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆسیا هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تى عێراقی فیدرال خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ و له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا به‌رده‌وامیی گفتوگۆ و دیداره‌كانیان دووپات كرده‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوى وڵاتدا بێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كه‌ خواستی هاووڵاتیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و سه‌قامگیریی ئاسایش و هه‌لی كار به‌دی بهێنێت، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌ ده‌ستوورییه‌كانیان، تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ حكوومه‌تی داهاتووى عێراق بتوانێت ڕووبه‌ڕوو‌ی ته‌حه‌دییه‌كانی داهاتوو ببێته‌وه‌ و سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كانى سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق دژی تیرۆرستانی داعش بپارێزێت.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان