حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 20 OCT 2018 00:05 Erbil, GMT +3

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ سوێندی یاسایی خوارد

THU, 27 SEP 2018 16:26 | KRG Cabinet

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 27/9/2018 له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ڕێز ئازاد تۆفیق له‌به‌رده‌م به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ریم شه‌نگالی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ سوێندی یاسایی خوارد و به‌ فه‌رمی بوو به‌ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌.

له‌ ڕێوڕسمه‌كه‌دا دوای سوێندخواردنی یاسایی، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز ئازاد تۆفیق كرد كه‌ وه‌ك پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ست به‌كار بوو و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ كار و ئه‌ركه‌كانیدا و هه‌موو ئاسانكاری و هاوكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا، به‌تایبه‌ت كه‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ قوربانی زۆری داوه‌ و هاووڵاتییه‌كانی نه‌هامه‌تی زۆریان بینیوه‌ و به‌رامبه‌ر ئه‌و قوربانیدانه‌ش وه‌ك پێویست خزمه‌ت نه‌كراون.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان