حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 14 DEC 2018 19:03 Erbil, GMT +3

سه‌رۆكی نوێی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد

THU, 27 SEP 2018 16:38 | KRG Cabinet

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 27/9/2018 له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ڕێز حاكم به‌نگین كه‌تانی، له‌به‌رده‌م به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك سه‌رۆكی نوێی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد.

له‌ ڕێوڕسمه‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز حاكم به‌نگین كه‌تانی كرد كه‌ وه‌ك سه‌رۆكی نوێی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كار بووه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ كار و ئه‌ركه‌كانی به‌تایبه‌تی به‌دیهێنانی دادوه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا له‌ هه‌رێمی كوردستاندا كه‌ زۆر جار ڕوبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ ده‌بێته‌وه‌ و كه‌موكووڕییه‌كان چاره‌سه‌رییان بۆ بدزۆرێته‌وه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌موو ئاسانكاری و هاوكارییه‌كی خۆی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان