ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23-10-2018 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وەزیران له میانی وتارێكیدا له دیداری ئاڵۆگۆڕی ڕوانگه‌كان بۆ سه‌قامگیریی خۆرھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ئینستیوتی مێری له هه‌ولێر سازی دابوو، گوتی "خه‌ڵكی كوردستان ده‌وڵه‌تداری ده‌وێت و بێزار بوون له موزایه‌ده‌ی سیاسی، قسه‌ی زل و ڕه‌ق و ڕوخێنه‌ریش هیچ سوودێكی نه‌بووه".
هەروەها گوتی: حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان چوار ساڵی سه‌ختی تیپه‌ڕاند، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانیمان به به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ی چاكسازی، كوردستان به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی ببه‌ین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو؛ سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه سیاسییه‌كان توانیمان قه‌واره‌ی ھه‌رێم بپارێزین و حكوومه‌تی ھه‌رێم كێشه سیاسییه‌كانی وه‌لا نا و ئه‌ركه نیشتمانییه‌كانی جێبه‌جێكرد.
جێگری سه‌رۆك وەزیران ئەوەشی رایگه‌یاند کە توانیمان له چوار ساڵی رابردوودا عه‌قڵیه‌تی حوكمڕانی له كوردستان بگۆڕین و ده‌بێت حكوومه‌تی داھاتووی كوردستان له چاكسازی به‌رده‌وامبێت.
له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی چاكسازی له حكوومه‌تدا قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: یه‌كڕیزی له‌نێو حكوومه‌تدا وایكرد زۆرترین چاكسازی ئه‌نجامبدرێت و پێویسته پڕۆسه‌ی چاكسازی لهحكوومهتدا به‌رده‌وام بێت.
ئەوەشی ڕونکردەوە کە "بەشێک لەو چاکسازیانەی کردومانە دەڵەمەن و تەنھا بەڕێنمایی ڕێکخراون، ئەوانە پێویستیان بەیاسا ھەیە."
باسیشی لە پڕۆژە گرنگەکانی حکوومەت و چاکسازیەکانی وەک بایۆمەتری کە توانرا زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار کەس تۆمار بکرێت لەو سیستەمە، هەروەها هێنانی کۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی لە پڕۆسەی نەوت، هەروەها جێبەجێکردنی پرۆژەی خزمەت بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین لەدامودەزگاکانی حکوومەت.
قوباد تاڵەبانی بۆچونی خۆی ئاشکراکرد سەبارەت بەلامەرکەزیەت، لەو ڕووەشەوە گوتی"بۆ لامەرکەزیەت پێویستە بڕیاری لەسەر بدرێت، بەڵام نابێت بەمیزاجەوە بڕیار بدرێت". ئاماژەی بەوەشدا کە دەبێت زانستیانە بڕیاڕ لەسەر لامەرکەزیەتی دەسەڵات بدرێت.
ئەوەشی نەشاردەوە، "ھەندێکجار ئەگەر بەیاسا کاروبارەکان ڕێکنەخرێتەوە، بەریەکكەوتن دروست دەکات. بۆیە تاوەکو ئەوە چارەسەر نەکرێت بڕیاردان لەسەر لامەرکەزیەت باش نابێت".
جەختیشیکردەوە، "ئەوەی من دەیڵێم بەو مانایە نییە دژی لامەرکەزیەت بم، بەپێچەوانەوە بۆیە پێویستە دەسەڵات شۆڕبکرێتەوە، باوەڕم بە لامەرکەزیەت هەیە، بەڵام جەختدەکەینەوە، دوای ڕێکخستنەوەی دەسەڵاتی پارێزگار و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان، پێویستمان بەکەسانی شارەزای نێودەوڵەتی و ھەرێمی ھەیە، بۆئەوەش شارەزایان ئامادەیی خۆیان نیشانداوە ھاوکارمان بن"..
لەبارەی بارودۆخی دارایی جەختیکردەوە بارودۆخی دارایی و پەیوەندیەکانی ھەرێم و بەغدا کە ھەستدەکەین باشتربوون، بەرەو ئارامکردن و توانای حکوومەت و بەرزبونەوەی نرخی نەوت، نابێت لەسەر چاکسازییەکان سارد ببینەوە، بەڵکو دەبێت زیاتر سور بین لەسەر ھەنگاوەکانمان.