حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 21 FEB 2019 17:56 Erbil, GMT +3

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كونسولخانه‌ی میرنشینی ئیمارات ده‌كات

WED, 30 JAN 2019 13:56 | KRG Cabinet

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30/1/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌لمحێربی هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری كونسولگه‌ریى گشتیی میرنشینی ئیماراتی عه‌ره‌بی له‌ هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز ئه‌لمحێربی خۆشحاڵیی خۆی به‌ دیداری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و كاركردنی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ و كار و چالاكییه‌كانیان له‌ ماوه‌ی ڕابردوو له‌ چوارچێوه‌ی هاوكاریكردنی وڵاته‌كه‌یاندا بۆ عێراق به‌تایبه‌تی له‌ هاوكاریكردنی ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر له‌ هه‌رێمی كوردستان خسته‌ ڕوو و سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگاكانی كرد بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ كونسلخانه‌كانی جیهان له‌ هه‌ولێر.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ و هاوكارییه‌كانی ئیماراتی عه‌ره‌بی كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕووی مرۆییه‌وه‌ و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، دوا پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات خرانه‌ به‌ر باس و هه‌ردوولا ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها باسیان له‌ قۆناغی دوای داعش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كرد و جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌‌ كه‌ كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كۆمپانیاكان بێن له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ چالاكی بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ئه‌نجام بده‌ن.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان