حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 16 FEB 2019 19:33 Erbil, GMT +3

قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای یەکێتیی ئەورووپا ده‌كات

WED, 30 JAN 2019 13:54 | KRG Cabinet

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چواره‌شه‌ممه‌ 30/1/2019، بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، لە هەولێر، پێشوازی له به‌ڕێزان‌ جین كریستۆڤ جێگری ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كاروباری سیاسی، رامۆن بلیكۆ باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ عێراق و كلاریس پاستۆری سه‌رۆكی نوسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ هه‌ولێر كرد.

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا، هه‌روه‌ها چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم و پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا، تەورێکی دیكه‌ی کۆبونەوەکە بوو.

بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیران هەماهەنگییەکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ کوردستان، بەتایبەت لەبوی مرۆیی و سەربازی بەرز نرخاند و هیوای خواست بەردەوام بن.

سەبارەت بە چاکسازییەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمیش، به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی گوتی "لە چوار ساڵی ڕابردوودا دەستمان بە چاکسازی لە زۆربەی سێکتەرەکانی حوکمڕانی لە هەرێم كرد و پێویستیمان بە بەردەوامبوونیان هەیە، تاوەکو بتوانین لە حکوومەتی داهاتووش خزمەتی باشتر بە هاوڵاتیان بکەین، پێویستیمان بە هەماهەنگییە لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا".

ده‌رباره‌ی ڕەوشی سیاسیی هەرێمیش، به‌ڕێز جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە لایەنە سیاسیەکان بەردەوامن لە گفتوگۆ و پێویستە ئارامیی سیاسی هەبێت بۆ ئەوەی پلانەکانی خزمەتکردنی هاوڵاتیانی کوردستان جێبەجێ بکرێن.

وەفدەکەی یەکێتیی ئەورووپا، خۆشحاڵی خۆیان بۆ بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکان و ڕێککەوتن لەسەر کێشەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، دەربڕی.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان