ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25-4-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوزای له به‌ڕێز یان گامبۆن جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان پێشمه‌رگه و پسپۆڕانی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌یان له بنكه‌كانی مه‌شقكردن به پێشمه‌رگه به‌رز نرخاند.
پشتگیریی وڵاته‌كه‌شیان بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆر ده‌ربڕی و قوربانیدانی خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌رگریكردن و حه‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان به‌رز نرخاند. دووپاتیشیان كرده‌وه كه به‌لجیكا خوازیاری ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر تۆكمه بكات به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو بواره‌كان بگرێته‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه‌كانی به‌لجیكای كرد له شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش بۆ هه‌رێمی كوردستان و پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خسته ڕوو و ئاشكرایكرد كه له ڕووی سه‌ربازییه‌وه هاوكاری و په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، به‌ڵام له بواره‌كانی دیكه‌دا تا ئێستا گفتوگۆیه‌كی جددی نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆمیش به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ڕیفراندۆم مافێكی سرووشتیی خه‌ڵكی كوردستانه، به‌ڵام پێویسته له‌مباره‌یه‌وه دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت و له‌مباره‌یه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێت هاوكاریی هه‌ردوولا بكه‌ن.
له كۆتاییدا لێكتێگه‌یشتنێك له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌لجیكادا واژۆ كرا.
شاندی به‌لجكی به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز یان گامبۆن جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 24-4-2017 له ڕیگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازییان لێ كرا.