حکومەتی هەرێمی كوردستان
WED, 24 APR 2024 10:39 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

ڕوونکردنەوەیەک لە نوسینگەی ڕۆژنامەوانی جێگری سەرۆک وەزیران

WED, 26 APR 2017 18:40 | KRG Cabinet

پاش ئەوەی هەواڵی کردنەوەی مەرزی پەروێز خان بڵاو بویەوە و گوایە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر ئەوە دەربریوە کە "چیمەنتۆی فەل" هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت لە وڵاتی ئێران-ەوە بەمەرجێک دواتر ڕەوانەی ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بکرێت، بەپێویستی دەزانین بە هەموو لایەکی ڕابگەیەنین کە "ئەو هەواڵە سەرلەباری دوورە لە ڕاستیەوە" و بە هیچ شێوەیەک بەڵێنی لەو جۆرە نەدراوە، دووپاتیشی دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێم پابەندە لەسەر قەدەغە کردنی هاوردە کردنی "چیمەنتۆی فەل" لە مەرزە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی جێگری سەرۆک وەزیران

26 نیسانی 2017