پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21-6-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ئه‌مین عه‌وه‌ز به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئافریكا له كۆمسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئاواره‌كان UNHCR و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد بۆ پێشوازیكردن و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر هه‌ر له سه‌ره‌تای شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش و دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵ و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان.
ئاشكراشیان كرد كه ئه‌وان ئێستا له هه‌وڵی ئه‌وه دان دوای ئازادكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری مووسڵ و ده‌وروبه‌ری، میكانیزمی چۆنیه‌تیی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان و هاوكاریكردنیان دابنێن و ڕۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان له‌مباره‌یه‌وه به پێویست زانی. دووپاتیشیان كرده‌وه كه له كۆنفرانسه‌كانی داهاتووی خۆیاندا پشتگیریی بیرۆكه‌ی دابینكردنی كۆمه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران، ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی UNHCR و ڕێكخراوه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ هاوكارییكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هاوكاریكردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران، له تواناكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ره، بۆیه به پێویستی زانی شاندی میوان هه‌وڵی زیاتر به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی هاوكاری بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، بده‌ن.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیش بۆ سه‌ر زێدی خۆیان به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ڕزگار كراون، به‌ڕێزیان دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته ئارامی و ئاسایش له ناوچه ئازادكراوه‌كان به‌رقه‌رار بێت و هه‌وڵ بۆ ئه‌وه بدرێت متمانه بۆ پێكهاته‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه بگه‌ڕێنرێته‌وه تاكو بتوانن ژیانی خۆیان بنیات بنێنه‌وه و پێداویستیی سه‌ره‌كی و پێویستیان بۆ دابین بكرێت و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌و زه‌مینه‌یه هاوكار ده‌بیت.
تاوتوێكردنی بارودۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له ناوچه‌كه به‌گشتی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.