حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 25 APR 2024 14:31 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

پەیامێك لە وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

WED, 21 JUN 2017 16:57 | KRG Cabinet

 

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدانی سەربەرز و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، بەو هیوایەی ئەو جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و كامەرانی و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكان و بەرقەراربوونی تەبایی و یەكڕیزی و بەدیهاتنی ئامانجەكان .

بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستانیش رادەگەیەنین، پشووی جەژن لە دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رۆژی یەك شەممە 2017/6/25 دەست پێدەكات تا رۆژی پێنج شەمە 2017/6/29 بەردەوام دەبێت و دەوامی فەرمی لە رۆژی یەك شەمە 2017/7/2دەست پێدەكاتەوە.

 

سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان

2017/6/21
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان