به‌ڕێز سه‌فین موحسن دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دواییی ڕۆژنامه‌وان و فۆتۆگرافه‌ری به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسی و دۆستى دێرینى گه‌لى كورد كریس كۆچێرا، له په‌یامێكدا هاوخه‌میی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆستانى ده‌ربڕی، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دواییی ڕۆژنامه‌وان و فۆتۆگرافه‌ری ناوداری فه‌ڕه‌نسا و دۆستی گه‌لی كورد كریس كۆچێراوه، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆستانی ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین.
كریس كۆچێرا كه دۆستێكی نزیكی گه‌لی كورد بوو، له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه تا ئێستا به‌رده‌وام پشتگیریی شۆڕشی گه‌لی كوردستان و مافه‌كانی كردووه و به درێژاییی ئه‌و ساڵانه سه‌دان ڕاپۆرت و وتاری له‌سه‌ر دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان و مافه ڕه‌واكانی بڵاوكردۆته‌وه. له ڕۆژانێكدا كه ده‌نگی گه‌لی كوردستان و شۆڕشه‌كه‌ی به جیهان نه‌ده‌گه‌یشت، ئه‌و یه‌كێك له‌و دۆستانه‌ی گه‌لی كوردستان بوو كه ده‌نگی ڕه‌وایه‌تیی دۆزی كورد و مه‌زلومییه‌تی گه‌لی كوردستانی له ڕێگه‌ی نووسین و وتار و چاوپێكهوتنهكانییهوه به دونیای ده‌ره‌وه ده‌گه‌یاند. به له‌ده‌ستدانى كۆچێرا، كوردستان دۆستێكى دڵسۆزى له‌ده‌ست دا.
دووباره پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆمان بۆ خانه‌واده‌ی كۆچكردوو كریس كۆچێرا ده‌رده‌بڕین.
سه‌فین موحسن دزه‌یی
وته‌بێژی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
5/8/2017