قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران رۆژی یەکشەممە 10/12/2017 سەردانی دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم پێشوازی لێ‌کرا، و لە کۆبونەوەیەکدا باسی ڕەوش و ئاستی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕوو بونەوەی گەندەڵی کرا.
دوای کۆبونەوەکەش، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ئاماژەی بەوەدا کە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی سەردانی دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستانیان کردووە و پێشتر وەک پێویست نەیتوانیوە ھاوکاری ئەم دەستەیە بکەن لە رِووبەروبونەی گەندەڵی.
سەبارەت بە ئاستی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق و کوردستان گوتی: "به‌پێی پێوه‌ری رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، له کۆی 177 وڵات، عیراق له ئاستی 167هه‌مین وڵات دایه و لە پرسی گەندەڵیدا یه‌كێكه له هه‌ره خراپترین وڵاتانی جیهان، لە کاتێکدا کە 76 ملیار دۆلار یەدەکی دراوی لەبەر دەستدابوو، بەڵام ئێستا بۆ نزیكه‌ی 30 ملیار دۆلار دابەزیوە. ساڵ له دوای ساڵ ئەم بڕە پارەیە كه‌م ده‌بێته‌وه و كه‌س نازانێت چی لێدێت، لە کوردستانیش گەندەڵی هەیە، بەڵام لەم رووەوە ئێمە لە عێراق باشترین".
ھەروەھا دەستەی دەستپاکیشی بەسەرە ڕمی دژی گەندەڵی و کەمکردنەوە و نەھێشتنی گەندەڵی وەسف کرد و جەختی لەوەش کردەوە کە دەستەی دەستپاکی و حکومەت و پەرلەمان و ھیچ پارت و بزوتنەوەیەکیش بەتەنیا ناتوانن دژی گەندەلی بوەستنەوە.
جێگری سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران باسی له‌وه‌ش كرد كه "پێشتر لیژنه‌یەک بۆ چاودێریكردنی بابه‌تێك پێكهێنرا، به‌ڵام كه‌سێكی گه‌نده‌ڵ وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌و لیژنه‌یه دانراوه و به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و بابه‌ته کردووە، بۆیه ده‌ركه‌وتووه كاری ئه‌و لیژنه‌یه نه‌گه‌شتووه‌ته ئه‌نجامێك".
قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەپێدان بە رەفتاری ھەندێ لە بەرپرسان گوتی: "ئەو بەرپرسانە خۆیان وەک پاڵەوان دەناسێنن و ڕۆژنامەنووس دەکوژن و زەوی داگیر دەکەن و گەندەڵی دەکەن، و دێنه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و كۆڕ و كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن و باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا خۆیان له‌هه‌موو كه‌س گه‌نده‌ڵترن، ئه‌و كه‌سانه ژماره‌یه‌ك چه‌كداریان له‌ده‌وری خۆیان كۆكردۆته‌وه كه ڕۆژانه سه‌رانه و پاره له خه‌ڵك و دوكاندار وه‌رده‌گرن و هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، خۆیان به پاڵه‌وان ده‌زانن، كه كوردستان لێی ده‌قه‌ومێ به‌ره‌ی جه‌نگ چۆڵ ده‌كه‌ن و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ناو گۆڕه‌پانی جه‌نگ به‌جێده‌هێڵن و ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌هێنه‌وه له‌ناو بازاڕدا ده‌یفرۆشنه‌وه".
جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "وه‌ك حكومه‌ت داوای لێبوردن له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه به پێی پێویست نه‌یانتوانیوه پشتیوانی ئه‌و ده‌سته‌یه بكه‌ن".
جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆتاییدا رایگه‌یاند له‌هه‌وڵی جدی داین بۆ لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان و پێویسته كۆتایی به دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان بهێنرێت.