پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/1/2018 به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه باس له دوا پێشهاته‌كانی شاری عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری له سووریا كرا. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نیگه‌رانیی خۆی بۆ ڕووداوه‌كانی عه‌فرین ده‌ربڕی، به‌تایبه‌تی كه خه‌ڵكی سڤیل له‌و ڕووداوانه‌دا بوونه‌ته قوربانی، داوای كرد هه‌موو لایه‌ك دان به‌خۆیاندا بگرن و كێشه‌كان دوور له توندوتیژی چاره‌سه‌ر بكرێن و هاووڵاتیانی سڤیل له‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیانه‌دا نه‌كرێنه ئامانج.
دواتر باس له سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا كرا. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی سه‌ردانی به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ پێشكه‌ش كرد.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و سه‌ردانه‌ی به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی و سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ده‌ستپێكرنی دانوستان و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌قه‌ڵه‌م دا، ئه‌وه‌ش بیرهێنرایه‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دیالۆگ و لێكگه‌یشتنی به گونجاوترین ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان زانیوه و ئێستاش ئه‌نجومه‌ن له‌و باوه‌ڕه‌دایه گفتوگۆی هاوسه‌نگ له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا به شێوه‌یه‌ك مافه‌كانی گه‌لی كوردستانی تێدا ده‌سته‌به‌ر بكرێت، باشترین ڕێگایه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرا. له‌مباریه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكان به‌ڕووی هه‌رێمی كوردستاندا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی كرد و به هه‌نگاوی زۆر به‌رهه‌مداری بۆ هه‌رێمی كوردستان زانی. دواتر به وردی باسی له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان سه‌ركۆمار حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌لی شه‌مخانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كۆماری ئیسلامیی ئێران عه‌لی لاریجانی كرد و به سه‌ردانێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو و به‌رهه‌مدای وه‌سف كرد.
به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند ئێران هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و پاراستنی ئاسایشی یه‌كتریدا فراوانتر بكات، وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات و یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركرنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور و دابینكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه گه‌ر ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرابووایه ئه‌وا هیچ كام له‌و كێشانه‌ی ئێستا له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ن، نه‌ده‌هاتنه ئاراوه.
دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند ڕا و سه‌رنجێك له‌لایه‌ن وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ردوو سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌غدا و تاران به هه‌نگاوی زۆر گرنگ و ئه‌رێنی وه‌سف كرد، به‌تایبه‌تی له بواری ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و كرانه‌وه‌ی زیاتر به‌ڕووی وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیدا.