به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان، به سه‌رۆكایه‌تیى شاندێك گه‌یشته داڤۆس له سویسرا كه له به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتووه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 23/1/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك، سه‌رۆك وه‌زیران، پاشا، سه‌ركرده‌كانى جیهان و میوانانى باڵاى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان له داڤۆس، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پێشوازى و خوانێكى ئێواره ده‌كات كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز كڵاوس شواب دامه‌زرێنه‌رى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان و خاتوو هیلدێ شوابى هاوسه‌رییه‌وه ڕێكخراوه.
سبه‌ى چوارشه‌ممه و ڕۆژانى دواتر به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له چالاكییه‌كانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا به‌شدارى ده‌كات و له په‌راوێزى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانى جیهان دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت.