هه‌ر له به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له كۆنفرانسی ئاسایشی میوشن، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لیسته‌ر بێرت وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ په‌ره‌پێدان و كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز بێرت جه‌ختى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و ڕۆڵ و قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ی له شه‌ڕی دژی تیرۆر به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆی به كۆبوونه‌وه‌كانی به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ و دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ده‌ربڕى.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى جه‌ختی له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا و په‌ره‌پێدانیان كرده‌وه و سوپاسی هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیای كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعش، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ى دیالۆگ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق پێشكه‌ش كرد و هیوای خواست له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك و به‌پێی ده‌ستووری عێراق، ئه‌نجامێكی باشی لێ بكه‌وێته‌وه.
كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له كوێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان و دابینكردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری بۆیان، هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌وشی ئابووری و هاندانی وه‌به‌رهێنان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێزان د. فوئاد حسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌مانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و دلشاد بارزانى نوێنه‌ر‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌ڵمانیا، ئاماده بوون.