حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 19 APR 2024 09:48 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی و موقته‌دا سه‌در له‌ نه‌جه‌ف كۆبوونه‌وه‌

SUN, 23 SEP 2018 14:24 | KRG Cabinet

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 23/9/2018 له‌ شاری نه‌جه‌ف به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌ماحه‌تی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌كه‌دا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، داهاتووی پرۆسه‌كه‌،‌ گرنگیی پابه‌ندبوون به‌ پره‌نسیپه‌كانی سازان و هاوسه‌نگی و هاوبه‌شی و پێكهێنانی حكوومه‌تێک له‌ به‌غدا كه‌ جیاوازی نه‌کات و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و مافه‌كانی هه‌موو گه‌ل و پێكهاته‌كانی عێراق بێت و سه‌قامگیری و ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه‌کان دابین بكات، خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ‌.

پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانکردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و حکوومه‌ت و چه‌ند پرسێکی  دیکه‌ی په‌یوه‌ست به‌ دۆ‌خی گشتیی عێراق، به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان