نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7/2/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراقى فیدرال تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له هه‌موو بواره‌كاندا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له چواچێوه‌ى ده‌ستوورى عیراقدا، كرده‌وه.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى به‌ڕێز د. عادل عه‌بدولمه‌هدى كرد بۆ هه‌وڵ و تهقهڵاكانى له‌پێناو باشتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى فیدرال له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، ئاماده‌ییى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ گفتوگۆى به‌رده‌وام و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان د. فوئاد حسێن جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى دارایى، سامر غه‌زبان جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرن و وه‌زیرى نه‌وت، فالح فه‌یاز ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق و كه‌ریم سنجارى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، دۆخى ئه‌منى و پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ش به‌گشتى، خرانه به‌ر باس.