بهڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وهزیرانی ههرێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ ٢٣ی نیسانی 2019 لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لە ئەنجومەنی نوێنەران یاساکان بە هەماهەنگی و تەوافوق پەسند بکرێن و ئەمەش لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقدایە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بهڕێز جێگری سەرۆك وەزیران باسی لەوە کرد كه کورد بە یەکگرتوویی و بە هێزێکی زیاترەوە لە بەغدا ئامادە دەبێت و بەشداریی کورد لە بەغدا بە یەکگرتوویی تەنها لەپێناو بەرژەوەندیی کورددا نییە، بەڵکو خزمەت بە بەهێزكردن و چەسپاندنی بنەماکانی فیدرالیزم و فرەیی و دیموکراسی دەكات لە وڵات.
بهڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش بە پێویستی زانی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوام بن بۆ ئەوەی بەپێی دەستور هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێن.