پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ٥ شوباتى ٢٠١٩ بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ههرێمی كوردستان، له بهغدا لەگەڵ بەڕێز عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوه.
لە کۆبونەوەکەدا باس لە ڕەوشی سیاسی، ئابوری، پەیوەندییەکانی ههولێر ـ بهغدا و دوا گۆڕانکارییەکان کرا و ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر ئەوەی ھاووڵاتیانی کوردستان و عێراق پێویستیان بە ئارامی و خزمەتکردن و خۆشگوزەرانییە و ھیچ بیانوویەک لەبەردەم لایەنە سیاسییەکان نەماوە بۆ بەدینەھێنانی داواکارییەکانی ھاووڵاتیان بەتایبەتی پاش تەواوبوونی شەڕی داعش.
لای خۆیهوه بهڕێز قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان تێگەیشتنیان بەرامبەر یەکتری باشتر بێت و لەسەر پرسە چارەنووسازەکان کۆدەنگی درووست بکرێت و ڕێکبکەون بۆ ئەوەی بتوانن لەئاستی داواکارییەکانی شەقام بن.
بەڕێز عەممار حەکیم باسی لە رۆڵ و پێگەی سەرۆک مام جەلال کرد، کە توانیبووی لەو سەردەمەی کە سەرۆک کۆمار بوو، کۆکەرەوەی لایەنە ناکۆکەکان بێت و پهیڕهو كردنی ئهو سیاسهتهشی له دۆخی ئێستای عێراقدا دووپات كردهوه.