دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێواره‌ی چوارشه‌ممه 6/2/2019ی نێوان به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و جوسێپێ كۆنتێ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتالیا، لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانییان دا.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا گوتی" ئه‌م ئێواره‌یه زۆر خۆشحاڵ بووین به پێشوازیكردن له جه‌نابى جوسێپێ كۆنتێ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتالیا، به‌گه‌رمى به‌خێرهاتنى به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین بۆ هه‌ولێر. ئه‌م سه‌ردانه‌ى به‌ڕێزیان، نیشانه‌ى بایه‌خدانى ئیتالیایه به هه‌رێمى كوردستان و عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی. له كۆبوونه‌وه‌ی كه هه‌مانبوو، باسمان له دۆخى سیاسى و ئه‌منیى ناوچه‌كه به‌گشتى و دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و تیرۆر كرد. دۆخى سیاسیى هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى له هه‌رێمی كوردستان‌مان باسكرد كرد".
به‌ڕێزیان له به‌رده‌وامیی وته‌كه‌یدا ئاشكرای كرد "ئیتالیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیدا هاوكارێكى سه‌ره‌كى بووه بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان. ئیتالیا هه‌م له مه‌شق و ڕاهێنان و هه‌م له پێشكه‌شكردنى هاوكاریى مرۆیی و سه‌ربازى، پشتیوانی عێراق و هه‌رێمى كوردستان بووه و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا به‌رده‌وام هه‌بووه. له بواره‌كانى سیاسى، فه‌رهه‌نگى و كولتووریشدا، په‌یوندییه‌كی زۆر به‌هێز له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتالیا هه‌یه و سوپاسیان ده‌كه‌ین بۆ هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی له‌ڕووی كه‌لتوورییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند "سوپاسى ئیتالیا ده‌كه‌ین بۆ پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى ڕابردوویان و هیوادارین له داهاتووشدا به‌رده‌وام بن. سوپاسیان ده‌كه‌ین كه له ڕێگه‌ى كۆمپانیایه‌كى تایبه‌تمه‌ند و له‌ژێر پاراستنى هێزێكى ئیتالیدا، ڕۆڵێكى باش له چاككردنه‌وه و پاراستنى به‌نداوى مووسڵدا ده‌گێڕن و ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا گوتی "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا هه‌روه‌ها باسمان له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و جه‌ختمان له‌وه كردۆته‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا كێشه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات. دووپات‌مان كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پشتگیرى له حكوومه‌ته‌كه‌ى جه‌نابى د. عادل عبدالمهدى ده‌كات و خوازیارین هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین. باسمان له دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان كرد و داواكارین ئیتالیا به‌رده‌وام هاوكار بێت له هاندانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هاوكاریكردنى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان. باسمان له مه‌سه‌له‌ى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى له‌نێوان پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ پاراستن و یارمه‌تیدانی هه‌موو پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا".
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد "ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاتنی به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین بۆ هه‌رێم و سوپاسی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ین كه كونسولی گشتیی ئیتالیا له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیتالیا. دووباره به‌ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌خێرهاتنی جه‌نابى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین بۆ هه‌رێمی كوردستان".
دواتر به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا له وته‌یه‌كدا گوتی: " سوپاس بۆ سه‌رۆك وه‌زیران، زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ لێره‌م له یه‌كه‌م سه‌ردانمدا بۆ كوردستانى عێراق. سوپاسێكی زۆری داموده‌زگا حكوومییه‌كان ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران بارزانی بۆ میواندارییه گهرموگوڕهكهى.
جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه كه دیداره‌كه‌مان زۆر ئه‌رێنی بوو و تیایدا داكۆكى كرایه‌وه له‌و په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تییه مێژوویییه‌ی كه ئیتالیا و ئه‌م هه‌رێمه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. ده‌توانم بڵێم ههڵبژاردنهكهنی پاییزی ڕابردوو ساته‌وه‌ختێكی گرنگ بوو بۆ دیموكراسی. شێوازی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه به‌ڵگه‌ی پێگهیشتووییى گه‌لى كورد و تامهزرۆییتانه بۆ دیموكراسى. هیوای دامه‌زران و دهستبهكاربوونێكی هارمۆنی بۆ حكوومه‌تی نوێ ده‌خوازین.
هیوادارین توانای به‌دیهێنانی پێداویستیه‌كانی گه‌لی كوردی هه‌بێت، توانای به‌هێزكردن و بهسوودتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجی گشتی و هاوبه‌ش، ئاشتی، خۆشگوزه‌رانی، گه‌شه‌كردن بۆ هه‌موو عێراق، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌م هه‌رێمه.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ۆك وه‌زیرانی عێراق باسم له‌وه كرد كه ئۆتۆنۆمیی كورد و په‌یكه‌رى فیدراڵیی عێراق به‌ردی بناغه‌یه و له دستووریشدا دانی پیادانراوه. بۆیه پێویسته هه‌رده‌م وه‌ك بابه‌تێكى دانپیانراو بمێنێته‌وه به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو گۆڕانكاری و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ى له داهاتوودا ڕووبه‌ڕووتان ده‌بێته‌وه. ململانێی نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كاریگه‌ر و قورسن، هه‌ر بۆیه سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌بێت كارى له‌پێشینه‌ى سیاسه‌تی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێوه بێت.
هه‌وڵ و تێكۆشانتان بۆ له‌ناوبردنی داعش زۆر به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و كارێكی زۆر مه‌زن و دانسقهتان كرد له عێراق. به هێز و توانای خۆتان ئه‌نجامتان دا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موومان ده‌زانین داعش هێشتا سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه. هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ هیچ جوگرافیا و شوێنێكی دیاریكراویشیان نییه، به‌ڵام ئه‌وپه‌ڕی وشیاریى ئێوه‌ى ده‌وێت و نابێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش به‌رامبه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستێت.
زۆر خۆشحاڵ بووم به جه‌ختكردنه‌وه‌ی سوپاس و به به‌رزنرخاندنی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ چالاكیی هێزه‌كانمان سه‌باره‌ت به ڕاهێنان و مه‌شقكردن به هێزه‌كان و به‌شداریكردنیان له پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریى ناوخۆ.
شێوازی كاركردنی ئێمه به‌دڵنیاییه‌وه به ڕێزگرتن له خه‌ڵكى ناوچه‌كه ده‌ست پێده‌كات، پشتگیریمان بۆ ئێوه واته ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروبار و به‌رپرسیاریه‌تیتان، توانای دیالۆگكردن و ڕێزگرتن له گه‌لانی ناوچه‌كه، له (DNA)ى ئێمه‌دایه.
هه‌روه‌ك به‌غدا، لێره‌ش سه‌ردانی هێزه‌كانمان ده‌كه‌م و په‌یمانی دۆستایه‌تی و نزیكی و شهرهفدارییان پێده‌گه‌یه‌نم سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا به‌دیده‌هێنن.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی گفتوگۆمان كرد و گفتوگۆكه‌مان زۆر ئه‌رێنی بوو. هه‌ردوولامان ئاواته‌خوازین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌مه‌ش زیاتر گه‌شه بكه‌ن. په‌یوه‌ندی و دیالۆگمان به‌رده‌وام و جێگیرن و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریمان هه‌موو سێكته‌ره‌كان ده‌گرێته‌وه. زۆر شانازیش ده‌كه‌م به‌وه‌ی زانكۆكانی ئیتالیا یارمه‌تییه‌كی گرنگ له پاراستنى سامانى ده‌وڵه‌مه‌ندى شوێنه‌وارتان، پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. زۆر شه‌ره‌فمه‌ندین كه زانكۆ و گرووپه‌كانی توێژینه‌وه‌مان سه‌رقاڵی یارمهتیدانتانن بۆ پارێزگاریكردن له ڕه‌گ و ڕیشه و شوناسی كولتووریتان.
ئیتالیا ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات له بواری گه‌شه‌كردندا و هاوكاری پێشكه‌ش ده‌كات به‌تایبه‌تی له بواره‌كانى خوارده‌مه‌نی، ته‌ندروستی و پاراستنی ئاسایش‌دا. ده‌توانم بڵێم ڕۆڵێكی گرنگمان هه‌یه له ئاساییكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵد. ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی (٤٠) كۆمپانیای ئیتالی لێره كار ده‌كه‌ن. زۆر دڵنیاشم كه هه‌ماهه‌نگیی نێوانمان بۆ ئیتالیا و بۆ هه‌رێمه‌كه‌تان، هه‌رده‌م مایه‌ی خێر ده‌بێت.
جارێكی دیكه زۆر سوپاس سه‌رۆك وه‌زیرانى ئازیز بۆ پێشوازیى گه‌رموگوڕتان له هاتنم. زۆر مه‌به‌ستم بوو بێم بۆ ده‌رخستنی گرنگیی ئه‌م وڵاته به‌لامانه‌وه. زۆر سوپاس.