نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/2/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز د. عومه‌ر ئه‌لكنده‌ری، كونسولی كوێت له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز ئه‌لكنده‌ری وێڕاى خۆشحاڵی به دیداری به‌ڕێز نیچیرڤان بارزانی، ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران كرد بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌ركه‌وتووانه‌ى قه‌یرانه‌كان و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران، هه‌روه‌ها باسی له‌و هاوكارییانه‌ش كرد كه وڵاته‌كه‌یان پێشكه‌ش به ئاواره‌كان ده‌كات.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی سه‌ردانه‌كه و هاوكارییه مرۆییه‌كانی كوێتى بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌مباریه‌وه به‌تایبه‌تى سوپاسی ڕۆڵی به‌ڕێزان میری كوێت و كونسولی كوێتی له هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ دابینكردنی ئه‌و هاوكارییانه كه یارمه‌تیده‌رێكى باش بوون بۆ سووكردنی بارگرانیی سه‌ر شانی حكوومه‌تی هه‌رێم.
تاوتوێكردنى دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوا سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیداری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێ، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كوێت له ئاسته جیاوازه‌كاندا، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.