بەبۆنەی کۆچی دواییی خاتوو شوعلە عەلی، هاوسەری بەڕێز نەوشیروان مستەفاوه، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزیان كرد، ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێز کاک نەوشیروان مستەفا،
ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دواییی خاتوو شوعلە عەلی، هاوسەری بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و منداڵەکانتان و کەسوکار و خزمانی هاوسەری کۆچکردووتان دەکەین. خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش ببێت و دڵنەوایی و تەندروستیش بە ئێوەی بەڕێز ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
۱۷/۳/۲٠۱۷