به‌گه‌رمى جه‌ژنى قیامه‌ت له هه‌موو خوشك و برایانى مه‌سیحى له هه‌رێمى كوردستان، عیراق و هه‌موو جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تیش ئه‌و خوشك و برا مه‌سیحییانه‌ى كه له ئه‌نجامى شه‌ڕى تیرۆردا وه‌ك پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى دیكه ماڵ و زێدى خۆیان جێهێشتووه و هێشتا له ئاواره‌ییدا ده‌گوزه‌رێنن. هیواى جه‌ژنێكى ئارام و كامه‌رانیان بۆ ده‌خوازین. هیوادارین هه‌موومان جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوو له سایه‌ى نه‌مانى تیرۆر و سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى به‌سه‌ر تیرۆرستان و گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى و ئاشتى و ئاوه‌دانیدا بكه‌ینه‌وه.
له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به پارێزه‌رى ئه‌و لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیانه ده‌مێننه‌وه كه بنه‌ما و كۆڵه‌كه‌یه‌كى سه‌ره‌كیى كه‌لتوورى دێرین و له‌مێژینه‌ى گه‌لى كوردستانه و شانازى پێوه ده‌كات، به هیچ شێوه‌یه‌ك و له هیچ دۆخێكیشدا ڕێگه نادات ئه‌و كه‌لتووره له‌ق ببێت، بۆیه كوردستان تا هه‌تایه به خاك و ماڵ و چه‌ترى هه‌موو پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى ده‌مێنێته‌وه و وه‌ك هه‌میشه پێشمه‌رگه و ڕۆڵه قاره‌مانه‌كانى بێ جیاوازى به گیان و خوێنى خۆیان به‌رگرى له‌م كه‌لتووره و له ته‌واوى پێكهاته‌كانى ده‌كه‌ن.
دووباره جه‌ژنى قیامه‌ت له هه‌موو خوشك و برایانى مه‌سیحى پیرۆز بێت، هیوادارین جه‌ژنێكى خۆش و ئارام به‌سه‌ر به‌رن، جه‌ژنه‌كانى داهاتوو هه‌موو ئاواره‌كان سه‌ركه‌وتووانه و به سه‌رفرازى گه‌ڕابنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵ و شوێنه ئازاد و ئاوهدانكراوهكانیان.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
15/4/2017