سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20-4-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز زیگمار گابریێل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێم و پێشمه‌رگه‌ی نیشان دا بۆ خۆڕاگری و به‌رگریكردن له بنه‌ماكانی مرۆڤایه‌تی و پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كان له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران، كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ڕێز و پێزانینی ئه‌ڵمانیا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه.
به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییی هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند و به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی ئه‌ڵمانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا تۆكمه‌تر بكرێت. بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، بنه‌مای دیالۆگ و گفتوگۆی به باشترین ڕێگه‌چاره زانی.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی ئه‌ڵمانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆردا كرد و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست. ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی ده‌ربڕی بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا له هه‌موو بواره‌كاندا.
سه‌باره‌ت به كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ڕووی سه‌ربازییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هه‌یه، به‌ڵام له بواره‌كانی دیكه‌دا هیچ گفتوگۆیه‌كی جددی نه‌بووه و به پێویستی زانی له‌مباره‌یه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵی خۆی ببینێت.
ده‌رباره‌ی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ڕیفراندۆم مافێكی سروشتیی خه‌ڵكی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات. دووپاتیشی كرده‌وه كه خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان باوه‌ڕیان به‌وه نییه داهاتوو و مافه‌كانی خۆیان به ڕێگه‌ی توندوتیژی دابین بكه‌ن، به‌ڵكو پێویسته به ڕێگه‌ی گفتوگۆیه‌كی جددی بێت و له‌م نێوه‌نده‌شدا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێت هاوكار بێت.
هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی گشتیی ناوچه‌كه و به‌ره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.