بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵى شەهید بوونى رۆژنامەنووس و وەرگێڕى کورد بەختیارعەبدوڵڵا حەدادمان پێگەیشت کە لەگەڵ تیمێکى رۆژنامەوانى فەڕەنسى لە کاتى ڕووماڵکردنی ئۆپەراسیۆنه‌كانى سوپاى عێراق له گه‌ڕه‌كى موسڵى كۆن بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێکى چێنراو شه‌هید بوو. هاوکات سێ کەس لە تیمى رۆژنامەوانى فەڕەنسیش بریندار بوون، که دواتر یه‌کێکیان به‌هۆی گرانی برینه‌کانییه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
بەناوى حکومەتى هەرێمى کوردستان هاوخەمى و سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەى بنەماڵە و دۆستانی شەهید بەختیار عەبدوڵڵا حەداد و رۆژنامه‌وانه فه‌ڕه‌نسیه‌که ده‌که‌ین و هیواى چاکبوونەوەى خێراش بۆ برینداران دەخوازین.
سەفین موحسن دزەیى
وتەبێژى حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان