له دووه‌م وێستگه‌ی دیداره‌كانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ تاران، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/1/2018 شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن به‌ڕێز عه‌لی شه‌مخانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پێشوازییان لێكرا.
له دیدارێكدا باس له په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرا و جه‌خت له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا له ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا كرایه‌وه و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز شه‌مخانی په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به‌رز نرخاند و هیوای زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولای له هه‌موو بواره‌كاندا خواست.
ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، به‌ڕێزیان هیوای خواست هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق و به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هاندانی هه‌ردوولا له گفتوگۆكاندا نیشان دا. هه‌روه‌ها هیوای خواست سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا جێگیر ببێت به شێوه‌یه‌ك بژێوی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت.
لای خۆیه‌وه به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێرانی دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌رێمی كوردستان خوازیاری ئه‌وه‌یه هه‌میشه په‌یوه‌ندیی باش و دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به‌گشتی و به‌تایبه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌بێت هه‌روه‌ك هه‌میشه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له ئاستێكی باش‌دا بوونه و له كاته سه‌خته‌كاندا هاوكار و پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان بوونه و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا.
هه‌روه‌ها به پێویستی زانی ئێران له‌و گفتوگۆیانه‌ی ئێستا له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چن، هاوكار بێت و ڕۆڵی خۆی بۆ له‌یه‌كتر نزیككردنه‌وه و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان و دابینكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بگێڕێت، چونكه گه‌ر مادده و به‌نده‌كانی ده‌ستووری عێراق وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێن ئه‌وا زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌بن و بارودۆخی هاووڵاتیانی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه به‌ره‌و باشتر ده‌چێت.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و پاراستنی ئاسایشی دراوسێكان كرایه‌وه و له‌مباره‌یه‌وه به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م فاكته‌ری سه‌قامگیری بووه له ناوچه‌كه‌دا و هه‌ر واش ده‌مێنێته‌وه و زۆر گرنگی به جێگیربوونی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ ده‌دات.