هه‌ر له چوار‌چێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/1/2018 شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن به‌ڕێز عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پێشوازی كرا.
له دیدارێكدا به‌ڕێز لاریجانی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و ئێرانی دووپات كرده‌وه و نیگه‌رانیی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداو و بارگرژیانه ده‌ربڕی كه له‌م دواییانه‌دا له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاتنه ئاراوه، هه‌روه‌ها هیوای خواست ته‌واوی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق دابین بكرێن، پشتگیریی وڵاته‌كه‌یشی بۆ ئه‌و گفتوگۆیانه ده‌ربڕی كه به‌م دواییانه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ستی پێكردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به بارودۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه كرد و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ی دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا پێشوه‌چوونی زیاتر به‌خۆیانه‌وه ببینن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وێڕای داكۆكی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دووقۆڵی و مێژووییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و دۆستایه‌تیی نێوانیان، دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه فاكته‌ری سه‌قامگیری بووه له ناوچه‌كه‌دا و ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌ر واش ده‌مێنێته‌وه.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به هه‌وڵه به‌رده‌وام و جددییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا كرد به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له فراوانكردن و سه‌رخستنی گفتوگۆكان به‌پێویست زانی.