حکومەتی هەرێمی كوردستان
SUN, 28 APR 2024 11:23 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی و ئه‌لحه‌لبووسی دۆخی عێرق و پرۆسه‌ی سیاسی تاوتوێ ده‌که‌ن

SAT, 22 SEP 2018 21:09 | KRG Cabinet

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز ئه‌لحه‌لبووسی خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و دیداری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و هه‌ردوولا هیوایان خواست ‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و کێشه‌کان له‌ سایه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی تازه‌دا به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز ئه‌لحه‌لبووسی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ كاره‌ نوێكه‌یدا خواست و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی سه‌ركه‌وتوو بۆ‌ عێراق و له‌ پره‌نسیپی هاوسه‌نگی و سازان و هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌ له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ عێراق كرده‌وه‌ و هیوایان خواست قۆناغی داهاتووی عێراق، قۆناغی سه‌قامگیری و ئارامی و ئاسایش و پێشكه‌وتنی وڵات له‌ هه‌موو بواره‌كاندا و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی هه‌رێمی و جیهان، بێت.

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ته‌واوی ئه‌و یاسایانه‌ ده‌ربکات که‌ خزمه‌ت به‌ عێراق و گشت پێکهاته‌کانی ده‌کات و ڕۆڵیان له‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و به‌ره‌وپێشبردنی وڵاتدا ده‌بێت.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان