حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 26 APR 2024 05:18 Erbil, GMT +3
ده‌ستپێک
حکومه‌ت
سەرۆکی وەزیران
جێگری سەرۆک وەزیران
وەزارەت و فەرمانگەکان
لێدوانەکانی وتەبێژ
پەیوەندییەکانی دەرەوە
لاپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
پێکهاتەی حکومەت
کورتە مێژووی حکومەتی هەرێم
سەرۆکایەتی هەرێم
پەرلەمانی کوردستان
هەواڵەکان
هه‌رێمی کوردستان
ده‌رباره‌ی کوردستان
ئاڵا و سروودی نیشتیمانی
ئاین
گه‌شت بۆ کوردستان
گەڕان
You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at
GOV.KRD
please
پێداویستێکانی فێرکردن و په‌روه‌رده له کوردستان
TUE, 17 JAN 2006 12:07
|
KRG Cabinet
فێرکردن و فێرکردنی زانستی گرنگێکی تایبه‌تی له هه‌موو پێشکه‌وتنێکی کۆمه‌ڵگاکان هه‌یه, بێ فێرکردنیش هیچ پێشکه‌وتنێکی ئه‌وتۆ له بواره جیاجیاکانی هیچ کۆمه‌ڵگاێک ناێته جێ, ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی زۆری ئاینه ئاسمانی و غه‌یره ئاسمانێکان گرنگێکی تایبه‌تی به زانست و فێرکردن ده‌ده‌ن و هه‌وڵی پاڵپێوه‌نانی خه‌ڵکیان بۆ په‌یداکردنی زانست و پێشخستنی له رووی فێرکدنه‌وه کردووه. هه‌موو کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتۆکانی ئه‌مرۆمان له‌رێگای فێرکردنه‌وه توانویانه ئه‌و باره مودێرنه ته‌کنیکی, پیشه‌سازی, کۆمه‌ڵایه‌تی, سیاسی وه ئابووریه بۆ میله‌تانی خۆیان بهێننه دی, ساڵانه‌ش پاره‌ێکی یه‌کجار زۆر, به ملیارده‌ها له بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه ته‌رخان ده‌کرێ بۆ تازه‌کردن و گۆرینی شێوازه‌کانی خوێندن و شێوه‌کانی, بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێویستێکانی ئێستا‌و ودوارۆژیان بگونجێ, پاشان بۆ ململانێ کردنی خوێندکاریان له‌رووی زانستیه‌وه له‌گه‌ڵ خوێندکارانی تری دنیا‌و و دوانه‌که‌وتنیان له رووی هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی له سه‌ره‌وه باسمان لێکردن. بۆیه بێ گوێنه‌دان به به‌ره‌و پێشه‌وه بردن و پێشخستنی شێوازه‌کانی فێرکردن و ته‌رخانکردنی پاره‌و پوولێکی زۆر بۆ دامووده‌زگاکانی فێرکردن, ناکرێ کۆمه‌ڵگاێکی مودێرنی پێویست پێکه‌وه بهێنرێ, چونکه هه‌موو ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ش له دووارۆژ ده‌که‌وێته ئه‌ستۆێ منداڵان و خۆێندکارانی ئێستا‌و دوارۆژی ناو کۆمه‌ڵگاکان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی منداڵ و خوێندکاری ئه‌مرۆ, هه‌ر منداڵ و خوێندکاری ئه‌مرۆیه دوارۆژی کۆمه‌ڵگاکان دیاری ده‌کاو به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ده‌بات.
په‌یوه‌ندی په‌روه‌رده به فێربوون و زانست ده‌کرێ بخرێته ناو چوارچێوه‌ی کلتووری ناو کۆمه‌ڵگاکان, هه‌رکۆمه‌ڵگاێکیش له‌رووی کلتووریه‌وه چه‌ند خاڵێکی گرنک گرێدارێتی و کارتێکردنی تێده‌کات بۆ دیاری کردن و دانی ناسنامه‌ێک به‌و تاکه که‌سه‌و به‌ستنه‌وه‌ی به‌و کلتووره‌وه, هه‌ندێ له‌و خاڵانه‌ش ئاینه که هه میشه رۆڵێکی سه‌ره‌کی له شێوه‌کانی فێرکردن و شێوازه‌کانی په‌روه‌رده‌ی ناو کۆمه‌ڵه جیاجیاکانی ئه‌م دنیایه کردوه‌و کاری تێده‌کات.
ئاین وه‌ک فه‌لسه‌فه‌ێکی گرنگی ناو هه‌ندێ کۆمه‌ڵگاکان, به‌تایبه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که تاکو ئێستا له ئه‌ڵقه‌ی ئاین و کاریگه‌رێتێکانی له سه‌ر کۆمه‌ڵ رزگاریان نه‌بووه, ئاینیش له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیانی ناو کۆمه‌ڵگا رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینێ و زۆر له ره‌فتاری رۆژانه‌و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تێکان بۆ تاکه‌کان و کۆمه‌ڵانی دیاری ده‌کات, به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاینه وه‌ک بابه‌تێکی گرنگ و پێویست له فێرگه‌کانی ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه چاوی لێبکرێ و بخوێنرێ, رێگاش به خوێندکار نه‌درێ بۆ فێربوون و شاره‌زای په‌یداکاردنی به‌رامبه‌ر ئاینه جیاوازه‌کانی تر‌و و هه‌وڵدان بۆ به‌هه‌ڵه زانیین, به ناراستی زانینی هه‌موو ئاینه‌کانی تر له ناو بیروو مێشکی خۆێندکاری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه, هه‌موو هه‌وڵێکیش بۆ به هه‌ره‌شه زانینی ئاینه‌کان و باوه‌ره روحێکانی تر بۆ ئه‌و ئاینه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا, هه‌روه‌کو له زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا ئیسلامێکان به‌رچاو ده‌که‌وێ, که گوایه ته‌نها ئاینێک راست و پێویسته , ده‌شبێ له‌هه‌موو بواره‌کانی فێرکردن په‌یره‌وبکرێ ئه‌ویش ئاینی ئیسلامه‌و هیچی تر بۆیه نابێ خۆێندکاری ناو کۆمه‌ڵگا ئیسلامێکان شاره‌زاێکی ئه‌وتۆیان ده‌رباره‌ی ئاینه‌کانی تر هه‌بێ و له فێرگه‌کان وه‌ک بابه‌ت بخوێنرێ. کۆمه‌ڵگای کوردیش ێکێکه له‌و کۆمه‌ڵگا ئیسلامیانه‌ی که ئاین و فێرکردنی رۆڵێکی سه‌ره‌کی و ته‌نها بابه‌تی فێرکردنی ئاینییه له فێرگه‌کانی.
شێوازوو شێوه‌کانی فێرکردن له کوردستان پێویستی به گۆرانکاری گه‌وره‌و بنه‌ره‌تی هه‌یه, ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و شێواز‌و شێوه کۆنه کلاسیکیه‌ی که تاکو ئه‌مرۆ له فێرگه‌کان و خۆێندنگا جیا جیاکانی کوردستان به رێوه ده‌چێ و په‌یره‌وی ده‌کرێ. بابه‌ته‌کانی خۆێندن له‌لامان هه‌روه‌ک ساڵانی چل و په‌نجاکان ماوه‌و گۆرانگارێکی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نه‌کراوه, به‌ستراوه‌ته‌وه‌ش به شێواز‌و شێوه‌کانی فێرکردن له عیراق. ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌مرۆ له فێرگه‌کان ده‌خوێندرێ له‌گه‌ڵ پێویستێکانی دنیای ته‌کنه‌لۆجی, کۆمه‌ڵایه‌تی, پیشه‌سازی, ئابوری وه زۆر بواری تر ناگونجێ و ناشتوانێ خۆی بدات له شانی فێرکردن و شێوه‌کانی زانستی دنیای ئه‌مرۆ بشگونجی له‌گه‌ڵی. پێویسته بابه‌تی تازه‌و نوێ بێته کایه‌وه له فێرگه‌کان که له زۆر وڵاتانی دنیای مودێرن به‌کارده‌هێندرێن, گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ش کارێکی سه‌خت نیه, ته‌نها به چاوهێنانێک و به‌راوردێک له گه‌ڵ فێرگه‌کان و دامووده‌زگاکانی فێرکردنی تری دنیآ ده‌کرێ, پاشان ته‌رخانکردنی بوجه‌ێکی باش بۆ ئه‌و گۆرانکاری و پێویستێکانێتی. ده‌کرێ و زۆریش پێویسته گرنگی به زمانی گه‌وره‌و سه‌ره‌کی بێگانه بدرێ, وه‌ک زمانی ئینگلیزی که ئه‌مرۆ ێکێکه له سه‌رچاوه هه‌ره گرنگه‌کانی زانست و زانین له دنیادا وه زۆر له وڵاتانی مودێرن به‌کاری ده‌هێنن وه‌ک سه‌رچاوه. پێویسته فێرکردن و خوێندنی زمانی ئینگلیزی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ست ێبکات, به ماناێکی تر له پۆلی یه‌کی سه‌ره‌تایه‌وه بخوێندرێ بۆ ئه‌وه‌ی خوێندکار زمانی ئینگلیزی که ئه‌مرۆ هیچ زمانێکی تری دنیا ناتوانێ شان له شانی بدات له بواری سه‌رچاوه‌ی زانست و زانینه‌وه بکرێ به زمانی دووه‌می سه‌ره‌کی بۆ نه‌وه‌کانی داهاتووی کورد. ئه‌مرۆ له رێگای (ئینته‌رنێت) وه زۆر له زانست و زانیاریه تازه‌کان ده‌توانن بگه‌نه به‌رده‌ستی خوێندکاری کورد, ئه‌گه‌ر زمانی ئینگلیزی لای خوێندکاری سه‌ره‌کی بێ, پێویست به وه‌رگێرانی ئه‌و زانست و زانیاریانه ناکرێ بۆ زمانی کوردی و چاپکردنی, چونکه وه‌رگێرانی بابه‌ت بۆ زمانی تر زۆرجار جیاوازی ناوه‌رۆکی تیا ده‌رده‌که‌وێ, پاشان پاره‌و پوولێکی زۆر, له‌گه‌ڵ کادیر و پسپۆری زۆری وه‌رگێرانی پێویسته که له‌ناو خه‌ڵکی کورد به‌دی ناکرێ, ئه‌گه‌ر وه‌رگێرانێکیش بۆ ئه‌و سه‌رچاوه زانستیانه بکرێ ئه‌وا کاتێکی زۆری پێویسته‌و سه‌رچاوه‌کانیش کۆن ده‌بن, بۆیه زۆر پێویست و گرنگه که خوێندکاڕی کورد زمانی ئینگلیزی باش بزانێ و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بکرێ به زمانێکی سه‌ره‌کی بۆی.
ناردنی مامۆستایان بۆ ده‌ره‌وی وڵات و به‌شداری کردنیان له کۆرسه(خووله) جیاجیاکانی وڵاتانی پێشکه‌وتوو له بواری فێرکردن و په‌روه‌رده, بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستای کورد ئاگاداری هه‌موو گۆرانکارێک له بواری خۆێندن فێرکردنه‌وه هه‌بێ , ئه‌و کاره‌ش ده‌کرێ له ماوه‌ی پشوودانی هاوین له فێرگا کوردستانێکان ئه‌نجام بدرێ, زۆر له وڵاتانی مودێرن هه‌ن که ئاماده‌ن ئه‌و جۆره هاوکاریه بده‌ن به مامۆستایانی تری جیهان, بۆیه پێویسته په‌یوه‌ندی به داموو ده‌زگاکانی ئه‌و وڵاتانه بکرێ بۆ ئه‌و جۆره کارانه‌و داوای یاره‌متیان لێبکرێ, که زۆر پێویسته خوێندکاروو مامۆستای کورد ئه‌مرۆ له‌و گۆرانکاری و تازه‌کردنه‌وانه دوانه‌که‌وێ و به کاریان بهێنێ. پێویسته هه‌فته‌ی جارێ هه‌موو مامۆستایانی فێرگه‌کان دانشتنی هه‌فتانه‌یان هه‌بێ بۆ پیاچوونه‌وه له کاره‌کانی هه‌فتانه‌یان پاشان به‌رنامه دارشتن بۆ گۆرانکاریه پێویستێکانی فێرکردن. مامۆستا بۆ په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشخستنی باری زانستی گشتی لای خوێندکار, پێوست ناکات ته‌نها سه‌رچاوه دیارێکراوه‌کانی فێرکردن به‌کاربهێنێ له وانه وتنه‌وه, به‌ڵکو ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌کی, له رێگای ئینته‌رنێت, رۆژنامه, کتێبی زانیاری تر سه‌رچاوه‌ی ده‌ست بکه‌وێ و بیگه‌ێنێته خوێندکار بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانست و زانیاری لای خوێندکار. ئه‌مرۆ ملێونه‌ها بابه‌ت و کتێبی زانستی له رێگای ئینته‌رنێته‌وه په‌یداده‌کرێ که خوێندکار پێویستێتی.
دیاره کارێکی له‌و جۆره‌ی که باسمان کرد خه‌ڵکانێکی دڵسۆزوو و پسپۆری پێویسته, چونکه ئه‌م کارانه ته‌نها وه‌ک نوسینێک و باسێکی مێدیای بێ,وه هیچ کارێکی له‌رووی پراکتیکیه‌وه بۆ نه‌کرێ ئه‌وا بێ سووده, وه ناهه‌قی و غه‌دره به‌رامبه‌ر خوێندکاری کورد که پێویستی به‌و جۆره گۆرانکاریه هه‌یه, جێبه‌جێ کردنی ئه‌م کاره‌ش ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆ و شانی به‌رپرسیارانی دامووده‌زگاکانی باڵای خۆێندن و فێرکردن له کوردستان, چونکه کاری ئه‌وان و بریاره‌کانیان ده‌توانێ خوێندکاری کورد له‌و باره کلاسیکیه‌ی رزگاربکات, ئه‌ویش به فشارهێنان و روونکردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆانکاریه له‌لای ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی کوردستانی و هه‌وڵدان بۆ گۆرینی. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی رۆشنبیر, پسپۆر, دامووده‌زگای فێرگه‌کان و پاشان ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی ئه‌و کاره ئه‌نجام نه‌ده‌ین ئه‌وا هه‌موو دواکه‌وتنێک له بواری خوێندن و فێرکردن ده‌بێته گوناهێک له ئه‌ستۆی ئێمه.
په‌روه‌رده له بواری خوێندن و فێرگه‌کان له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی تر جیاوازه, ئه‌ویش به هۆی جیاوازیه کلتورێکان و ئاینێکان, هه‌ندێ کۆمه‌ڵگا هه‌ن, ئاین بووه به به‌شێکی سه‌ره‌کی کلتووریان و خاڵێکی سه‌ره‌کی له بواری فێرکردن و په‌روه‌رده‌یان, رۆڵێکی سه‌ره‌کیش له کار و بریاره‌کانی دامووده‌زگاکانی خۆێندن ده‌بینێ. مامۆستا رۆڵێکی سه‌ره‌کی له په‌روه‌رده ده‌بینێ, چوونکه له رێگای ئه‌وانه‌وه, که ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌ی ده‌ستکه‌وتنی ئه‌و جۆره په‌روه‌رده‌ن, خوێندکار شێوه‌کانی په‌روه‌رده فێرده‌بێ, بۆیه پێویسته مامۆستایان خۆیان له رووی زانست و زانینی په‌روه‌رده‌وه شاره‌زای و توانای ئه‌وتۆیان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و جۆره په‌روه‌رده تازه و مودێرنه‌ی له کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتۆکان به‌رێوه ده‌چێ له کوردستانیش به‌رپای بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی من بێته‌وه یادم کاتێ خۆێنکاربووم له کوردستان/ که‌رکوک, مامۆستایان شاره‌زاێکێ ئه‌وتۆیان نه‌بوو له بواری په‌روه‌رده‌و, مامۆستا زیاتر رۆڵی دایک یان باوکێکی توند‌و تیژی ده‌بینێ له گه‌ڵ خوێنکار, زۆر جاریش کاتێ خوێندکار تووشی مامۆستاێک ده‌بوو ده‌له‌رزا له ترسا‌و وه یان هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستاکه‌ی له جێک نه‌بینێ. هیچ په‌په‌وندێکی دۆستانه یان ئاسایانه له نێوان خوێندکارو مامۆستا به‌دی ناکرا, هیچ کاتێکیش خوێندکار نه‌یوێراوه کێشه که‌سایه‌تێکان, کۆمه‌ڵایه‌تێکان وه پاشان زانستێکان لای مامۆستا باس بکات, بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی یارمه‌تی بۆ درێژ بکرێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه. مامۆستا هه‌میشه رۆڵێکی ترسناک و گه‌وره‌ێتی لای خوێندکاری کورد هه‌بووه, بۆیه به‌تاڵاێکی گه‌وره له نێوان مامۆستا‌و خوێندکار به‌دی ده‌کراو مامۆستاش هه‌میشه خۆێ له خوێندکار به زاناترو و تێگه‌یشتوو تر ده‌بینێ, که پێویست ناکات واش بێ, چونکه هه‌ندێ خوێندکار هه‌ن له زۆر لایه‌نه‌وه له مامۆستاکانیان به تواناترو شاره‌زاترن, به‌تایبه‌تی ئه‌و خوێندکارانه‌ی زانیاری و زانست له‌رێگای تره‌وه وه‌رده‌گرن و توانای ئابوریان رێگای په‌یداکردنی ئه‌و جۆره زانست په‌یداکردنه‌یان ده‌داتی.
که‌م کردنه‌وه‌و بچووک کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی خوێندکار له پۆله‌کان پێویسته بۆئه‌وه‌ی مامۆستا کاتێکی ئه‌وتۆی هه‌بێ که بتوانێ زانست و زانیاری به باشترین شێوه بگه‌ێنێته خوێندکار بێ هیچ فشارێکی ده‌روونی. مامۆستایان و خوێندکار پێویستیان به رۆژنامه‌و نامیلکه‌ی مانگانه هه‌یه بۆ باس کردن و توێژینه‌وه‌ی کێشه‌کانی فێرکردن و دامووده‌زگاکانی فێرکردن, پاشان له رێگای ئه‌و جۆره نامیلکه‌و رۆژنامانه‌وه ده‌کرێ بابه‌تی باش بنووسرێ ,گفتتوگۆ و باسی به سوود بکرێ بۆ هه موو گۆرانکارێکانی خوێندن, زانست و زانیین. پێویسته دامووده‌زگای ته‌کنیکی له فێرگه‌کان زیاد بکرێ به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به زانستی تازه‌وه هه‌یه. بردنی خوێندکارانی کورد بۆ جێه گشتێکان, چی دامووده‌زگا ده‌وڵه‌ێکانبێ, یان کۆمپانیای که‌رته ئازاده‌کان, کتێبخانه گشتێکان, مووزه‌خانه‌و کارخانه‌کان. کردنه‌وه‌ی کتێبخانه له هه‌موو قوتابخانه‌و فێرگه‌کان بۆ سوود وه‌رگرتنی خوێندکار له سه‌رچاوه‌کانی تری زانستی و زانیین. پاشان له هه‌مووی گرنگتر رێگه‌نه‌دان به خوێندکار بۆ به‌جێهێشتنی خوێندن تاکو دوای ته‌واوکردنی ئاماده‌یی, ئه‌ویش به رێگاگرتن له که‌س و کاری خوێندکار که ده‌یانه‌وێ منداڵه‌کانیان فێرگه‌کان به‌جێبهێڵن بۆ یارمه‌تی دانی که‌س و کاریان له رووی ئابووریه‌وه.
پێویسته مامۆستای کورد شاره‌زای ته‌واوی له‌بواره‌کانی زانستی ده‌روونی منداڵ و خوێندکار هه‌بێ, پاشان شاره‌زای باشیان له‌سه‌ر زانستی کۆمه‌ڵه‌ناسی هه‌بێ, چونکه بێ بوونی ئه‌و زانست و زانیاریانه ناکرێ مامۆستا رۆڵی خۆی له بواری فێرکردنی په‌روه‌رده ببینێ. تێگه‌یشتن له ده‌روونی منداڵ زۆر پێویسته لای مامۆستا, به تایبه‌تی ئه‌و خوێندکارانه‌ی باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریان ئاسای نیه‌و, پێوستێکی زۆریان به یارمه‌تی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان, چونکه ئه‌و جۆره کێشه‌و گیرووگرفتانه خوێندکار له زانست و زانیین دوور ده‌خاته‌وه, رێگای گه‌شه‌کردنی لێئه‌گرێ. هێنانی پسپۆرانی تایبه‌ت له‌رووی کۆمه‌ڵناسی و ده‌روون ناسی منداڵه‌وه و سوود لێوه‌رگرتن لێان به شێوه‌ێکی خوولی(ده‌وره‌وی) زۆر پێویسته بۆ مامۆستایان, چوونکه کۆمه‌ڵگای کوردی وه‌ک هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی تری دنیا له گۆرانکاریدایه‌و گۆرانکاری کۆمه‌ڵایه‌تی, ئابووری وه سیاسێکانی ناو کوردستان پێویستێکانی خوێندکار ده‌گۆری و زیاد ده‌کات, بۆیه ئه‌و جۆره زانیاری وه‌رگرتنه له رێگای پسپۆرانی تایبه‌ته‌وه زۆر گرنگه بۆ ماۆستایانی کوردستان. شێوازی په‌روه‌رده‌ی منداڵ له فێرگه‌کانی کوردستان جیاوازێکی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی ناو ماڵ نیه, دووریشه له په‌روه‌رده زانستێکه‌ی که له زۆر کۆمه‌ڵگا مودێرنه‌کان به‌کاریده‌هێنن و سوودی لێوه‌رده‌گرن. پێویسته منداڵی کورد و خوێندکاری کورد په‌روه‌رده‌ی له‌سه‌ر شێوازه زانستێکانی ئه‌مرووی دنیا بێ, هه‌موو هه‌وڵێکیش بۆ دوورخستنه‌وه‌و لێک‌دابرانی له په‌روه‌رده ماڵێکه بدرێ, چونکه وه‌ک هه‌موو ده‌زانیین زۆر له‌و به‌شانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ناو ماڵ که له‌سه‌ر شێوه‌ێکی ئاینی و کلتووری کوردی خۆی ده‌بینێته‌وه هه‌ڵه‌یه‌و له سوودی منداڵ و خوێندکاری کورد نیه. ێکێ له کاره هه‌ره گرنگه‌کانی ئه‌و جۆره په‌روه‌رده زانستیه, فێرکردن و تێگه‌یاندنی خوێندکاری کورده له مافه سه‌ره‌کێکانی و نه‌هێشتنی ئه‌و ترسه‌ی لای خوێندکاری کورد به‌رامبه‌ر مامۆستاکه‌ی و هه‌وڵدان بۆ نزیکردنه‌وه‌یانه له یه‌ک, ئه‌ویش بۆ زیاتر تێگه‌یشتن و رێگا دۆزینه‌وه بۆ کێشه‌و پێداویستێکانی خوێندکارو چاره‌سه‌رکردنیان.
دام و ده‌زگاکانی فێرکردن له کوردستان که‌م و کۆرێکی زۆری تیابه‌دی ده‌کرێ له‌رووی زانستی فێرکردن و په‌روه‌رده‌وه, مامۆستایانی کوردیش گرێدراوی ئاین و کلتووری کوردین, کاره‌کانشیان به بۆچوونه ئاینی و کولتووریه کوردێکه‌وه په‌یره‌و ده‌کرێ دوور له شێوه زانستێکه‌ی په‌روه‌رده‌وه, بۆیه زۆر پێویسته گۆرانکاری گه‌وره به‌سه‌ر ئه‌و جۆره شێوازه‌ی په‌روه‌ڕده‌یه بکرێ له کوردستان
Top articles
Developed and maintained by:
Department of Information Technology (DIT)
Department of Media and Information (DMI)
© 2024 Kurdistan Regional Government, KRG
Print Material
|
پەیوەندی لەگەڵ ئێمە
|
Photo gallery